Accessibility links

نیگەرانی یو ئێن لە بەرنامە ناوکییەکەی ئێران


سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی جەخت دەکاتەوە لەوەی لەسەر ئێران پێویستە ڕێگەبدات بە پشکنەران بگەنە ئەو شوێنانەی بڕوا وایە مەتریاڵی ناوکی تیادا عەممار کراوە یان بەکارهاتووە و پێشتر ئاشکرا نەکراوە.

ماریانۆ گرۆسی، لە ڤیەننا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەم دەزگایەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندوە ئەو پەیامەی گەیاندۆتە دەسەڵاتدارانی ئێرانی لە بەرزترین ئاستدا و دەشڵێت " پێویستمان بەم هاوکاریکردنەیە و جێی مەخابنە لە ئێستادا ئەم ناکۆکی و جیاوازیانە دەبینین."

گرۆسی، بە ئەنجومەنەکەی وتووە "زیاتر لە 4 مانگە ئێران ڕێگەی لێگرتوین لەوەی بگەینە دوو شوێن و نزیکەی یەک ساڵیشە لە وتووێژە گرنگەکاندا بەشداری نەکردووە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانمان سەبارەت بە مەتریاڵە ناوکییە ئاشکرانەکراوەکان و هەروەهاش سەبارەت بە شییانی جموجۆڵی ناوکی لە پەیوەندی بەو مەتریاڵانەوە."

بڕوا وەهایە لە سەرەتای ساڵانی دوو هەزارەکانەوە ئێران جموجۆڵی ناوکی لە دامەزراوەکاندا هەبێت، واتە بەر لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا و هەروەها پێدادەگرێت لەوەی هیچ بنچینەیەکی یاسایی نییە بۆ پشکنینی ئەو شوێنانە.

لێدوانەکانی سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، ئاماژەی تەواون بۆ نیگەرانی ئەم دەزگا چاودێریەی یو ئێن، سەبارەت بە دۆسێی ناوکی ئێران.

XS
SM
MD
LG