Accessibility links

لە بەغدا بۆ دووهەم جار باڵیۆزی تورکیا بانگ دەکرێت


بەغدا داوا لە ئانکەرە دەکات هێزەکانی خۆی لەناو خاکی عێراقدا بکشێنێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە تورکیای ڕاگەیاندووە تا "کردە وروژێنەرەکانی" بوەستێنێت.

ئەم داوایانەی عێراق هاوکاتە لەگەڵ ئەو هێرشە زەمینیەی تورکیا دەستیپێکردوە بۆ سەر سەرهەڵداوانی کورد، پارتی کرێکارانی کوردستان.

لە ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە کە جارێکی تریش فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا بۆ عێراق بانگ کراوەتە وەزارەتی دەرەوە و یاداشتێکی ناڕەزایی دەربڕینێکی توندئامێزی پێدراوە.

لەو یاداشتنامەیەدا عێراق بە تورکیا دەڵێت "کۆتایی بهێنە بە کارە مەترسیدارەکانت."

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت هێرشەکانی تورکیا پێشێلکردنی سەروەرییەکانی خاکی وڵاتەکەیە و دەشڵێت پێویستە تورکیا تەواوی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە عێراقدا بباتە دەرێ.

لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانیش کراوە تا بڕیاری خۆی بدات بەرامبەر بە لەشکرکێشیەکانی تورکیا لە عێراقدا و بێتە دەنگ.

XS
SM
MD
LG