Accessibility links

یو ئێن لە عێراق بەڵگەنامەکانی دژی داعش کۆدەکاتەوە


لێکۆڵەرەوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ملیۆنان بەڵگەنامەیان کۆکردۆتەوە کە تێوەگلانی چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی نیشان دەدەن لە تاوانەکانی لە عێراقدا کراون.

سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەکان دەڵێت دواکەوتن لە پەسەندکردنی یاساکانی تایبەت بە تاوانەکانی جەنگ، بۆتە تەگەرە لەبەردەم گەیشتن بە دادوەریدا.

کەریم خان، سەرۆکی ئەو تیمەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش بەرامبەر ئێزدیەکان، دەڵێت تیمەکەی زیاتر لە 2 ملیۆن بەڵگەنامەی دەستکەوتوە بە هاوکارت دەسەڵاتی دادوەریی عێراق.

گرنگی ئەو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە پەیوەندیەکانەوە، دیاریکردنی شوێنی گومانبارانە لەو تاوانانەی ساڵی 2014 کردویانە کاتێک توندڕەوان بە هەزاران ئێزدییان کوشت و هەزارانیشیان دەستگیرکرد هاوکاتی هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆسەر دەڤەری شنگال.

هەروەها لە لێدوانەکانیدا بۆ ئاژانسی ئەسیۆشێتد پرێس وتوویەتی ئەو تۆمارانەی دەست تیمەکەی کەوتوون بەڵگەی تەواوەتین بۆ سەلماندنی بەرپرسیارێتی یاسایی لەسەرئەوانەی ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە و دەشڵێت ئەو تۆمارانە لەگەڵ گەواهیدانەکانی گەواهدەراندا، دەرفەتێک دەبن بۆ لێکۆڵەرەوەکان سەنگیی بخەنە سەر بەرپرسانی ئەو تاوانانەی کراون.

کەریم خان دەڵێت ئامانجی تیمەکەی ئەوەیە، دۆسێی تایبەت پێکبهێنێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو تاوانانە لە دادگادا، جا لە عێراقدا بێت یان لە هەر وڵاتێکی تردا.

XS
SM
MD
LG