میدیاکانی ئەفغانستان باسیان لەوە کردووە کە پێشانگایەکی کتێب لەناو زانکۆکەدا کراوەتەوە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئێران و ژمارەیەک لە گەورە کەسایەتییەکان، کاتێک کە شەڕ ڕوویداوە.
بەنجامین نەتەنیاهۆ لە لێدوانەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا، خۆی لادا لەوەی بڵێت هیواخوازە کام یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵبژاردن بباتەوە.
دەستگیرکردنی گومانبارانی هێرشەکەی بە چەقۆ کرا لە کڵێسای نۆتردام لە شاری نیس لە فەڕەنسا بەردەوامە و تەوای گومانبارانیش بۆ لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە هێڵراونەتەوە.
لەشکری ناگۆرنۆ کاراباخ دەڵێت هێزە سەربازییەکانی ئازەربایجان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆردومان و تۆپبارانی ناوچەکانی دانیشتوانیان کردووە. وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان دەڵێت، هێزە سەربازییەکانی ئەرمینیا، تەقەیان لە پێگەکانی لەشکری ئازەربایجان کردووە.
بەڕێوبەرایەتی کارەساتە سروشتییەکان لە تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاندووە، 49 کەس لە ئاکامی ئەو بومەلەرزەیە گیانیان لەدەستداوە و 896 کەسیش بریندارن.
بەپێی ئەنجامی ڕاوەرگرتنەکان، بایدن لە پێش ترامپەوەیە، بەڵام مەرج نییە ئەو ڕاوەرگرتنە گشتیانە وەک پێوەرێک بۆ ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردن دابنرێت.
بەپـێی دوا ئاماری زیانە گیانیـیەکانی ئاکامی بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەمڕۆ هەینی کە لە دەریای ئیجە لە نزیک تورکیا و دورگەیەکی یۆنانی ڕووی دا، بە لایەنی کەم 12 کەس لە تورکیا و 2 کەس لە یۆنان گیانیان لەدەستداوە
ئاژانسی دەنگوباسی ئیسنای حکومەتی ئێران دەڵێت فەرماندەی هێزەکانی لەشکر لە پارێزگای مەرکەزی کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای تاران بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
تورکیا دەڵێت ڕێوشوێنی یاسایی و دیپـلۆماسی دەگرێتەبەر لە دژی ڕۆژنامەی شارلی ئێبدۆی فەرەنسایی، پاش ئەوەی کاریکاتێرێکی لەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بڵاوکردەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارە ڤیدیۆییەکەشیدا داوا دەکات وەک دەڵێت "نەتەوە یەکگرتووەکان لە حەفتاو پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا پێویستە هەڵوێستی یەکگرتووی هەبێت دژی تاکڕەوی و شەڕ."
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشەنگی هەوڵەکان بوو بۆ دژایەتیکردنی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، بەهۆی ئەو داکۆکییە بەهێزەی دەیکات لە مافی گاڵتەجاڕی بە ئاین، لەپاش کوژرانی مامۆستایەکی فەڕەنسایی کە وێنەی کاریکاتێری موحەمەد پێغەمبەری موسڵمانانی نیشانی خوێندکارەکانی دابوو.
ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕوانگەی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، ئەم بۆردومانەی ئەمڕۆ دووشەممەی بە خوێناویترین ڕووداو ناودێرکردووە، لەوەتای کارکردن بە ئاگربەستەکەوە.
تا ئێستا 3 هەوڵ بۆ ئاگربەست لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا هەرەسی هێناوە و تۆپباران کردنی ناوچەکانی دانیشتوان و هەروەها بەرەکانی شەڕیش بەردەوامن.
سەرۆک دانۆڵد ترامپ و هەروەها ڕکابەرەکەی جۆو بایدن، ئەمڕۆ دوو شەممە دواهەمین هەفتەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیان دەستپێدەکەن بەر لە دەنگدانی ڕاستەوخۆ کە بڕیارە ڕۆژی 3ی مانگی یازدە بکرێت.
پۆلیس بۆمبی دەنگی و گازی فرمێسک ڕژێنیان بەکارهێناوە دژی خۆپیشاندەران کە تایەیان دەسوتاند و بەردیان دەگرتە پردی کۆماری کە هەردوو بەشی بەغدا پێکەوە دەبەستێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چوار وڵاتی ئاسیا دەکات و هەڕەشە و مەترسییەکانی وڵاتی چین تەوەری سەرەکی وتووێژەکانی دەبن.
دابەزینی پێوانەییەی نرخی لیرەی تورکیا کە نزم ترین ئاستی نرخە هەتا ئێستا تۆمارکرابێت، پاش ئەوە دێت کە بانکی نێوەندی بەرزکردنەوەی نرخی سودی ڕەتکردەوە و هەروەهاش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی پشێویەکانی نێوان تورکیا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانیدا.
ژمارەیەک مەرج هەن دەبێت لەو کەسانەدا هەبن کە دەخوازن بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بکەن، هەروەها ژمارەیەک ڕێوشوێنیش هەن کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا.
ئەم جموجۆڵە لەشکرییەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی قەیرانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیاوەیە لەسەر هەرێمی باگۆرنۆ کاراباخ، وەک ئاژانسی فەرمی ئێرنا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردۆتەوە.
دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان کوژرانی سەرکردەیەکی گەورەی تۆڕە تێرۆرکارییەکەی ئەلقاعیدە ڕادەگەیەنن هاوکاتی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی هێرشە خۆکوژییەکەی ڕۆژی شەممەی شاری کابوڵ.
زیاتر نیشـان بده