Accessibility links

تورکیا دەڵێت لە بەرامبەر کاریکاتێرەکەی دژی ئەردۆغان ڕێوشوێنی یاسایی و دیپـلۆماسی دەگرێتەبەر


تورکیا دەڵێت ڕێوشوێنی یاسایی و دیپـلۆماسی دەگرێتەبەر لە دژی ڕۆژنامەی شارلی ئێبدۆی فەرەنسایی، پاش ئەوەی کاریکاتێرێکی لەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بڵاوکردەوە.

ئۆفیسی پەیوەندیـیەکانی سەرۆکایەتی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند. هاوکات داواکاری گشتی لە ئەنکەرە کەیسێکی لێکۆڵینەوەی لە بارەی کاریکاتێرەکە کردەوە تاوەکو کاربەدەستانی ڕۆژنامەی شارلی ئێبدۆی پێ دادگایی بکرێن.

لە کاریکاتێرەکەی شارلی ئێبدۆ وێنەی سەرۆکی تورکیا کراوە بە جلی ژێرەوە و قتویەکی بیرە بە دەستێکێتی و بە دەستەکەی دیکەی جلی ژنێک هەڵدەداتەوە. سەرۆکایەتی تورکیا بە توندی سەرزەنشتی ئەو کارەی کرد و بە دژایەتیکردن تورک و ئیسلام ناودێریکرد.

ماوەی چەند ساڵێکە پەیوەندیـیەکانی نێوان پاریس و ئەنکەرە ڕوویان لە گرژی کردووە لەسەر کۆمەڵێک بابەت.

XS
SM
MD
LG