سەرۆک ترامپ دەنگێکی هەڵبژاردنی ویلایەتی مەینی بردەوە، بەمەش کۆی دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردنی گەیشتە 214 .
هەردوو ویلایەتی مەین و نبراسکا بە جیا لە ویلایەتەکانی دیکەی ئەمەریکا دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردنی ویلایەتەکانیان دابەش دەکەن بەپـێی ئەوەی هەر کاندیدە و چەند دەنگ لە ناوچەکانی ویلایەتەکانیاندا دەهێنن. ویلایەتەکانی دیکە کام کاندیدەی بتوانێت زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت، تەواوی دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردنی ویلایەتەکە دەباتەوە.
جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لە کۆی 4 دەنگەکەی مەین 3 دەنگی بردووەتەوە و 253 دەنگی نوێنەری هەڵبژاردنی هەیە. هەندێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن بایدن 264 دەنگی هەیە، ئەمەش بەو پـێـیەی گوایە ویلایەتی ئەریزۆنای بردووەتەوە کە 11 دەنگی نوێنەری هەڵبژاردنی هەیە، بەڵام هێشتا جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ئەریزۆنا نەگەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی بە تەواوی یەکلای بکاتەوە بایدن ویلایەتەکەی برددووەتەوە.