Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا سزاکانی بەسەر تورکیا درێژدەکاتەوە


وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا سزاکانی خۆیان بۆ سەر تورکیا بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە، ئەمەش پاش سووربوونی ئەنکەرە لەسەر هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی گازی سروشتی لە ناوچەکانی دەریای ناوەڕاستی نزیک قوبرس و یۆنان.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی سەپاندنی سزاکان بەسەر تورکیا بۆ هەتا 12 ی مانگی یازدەی ساڵی 2021 درێژدەکرێنەوە.

سزاکان لە مانگی دەی ساڵی 2019 وە سەپـێندراون بەسەر دوو کاربەدەستی باڵای کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی تورکیا. دەڵێن ئەم دوو کاربەدەستە ڕۆڵیان هەیە لەم هەوڵانەی تورکیا بۆ پشکنین بە دوای سەرچاوەی گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاستدا.

تورکیا لای خۆیەوە دەڵێت ئەوە مافی خۆیەتی لەو ناوچانە بە دوای سەرچاوەی سووتەمەنی بگەڕێت.

XS
SM
MD
LG