Accessibility links

هەواڵەکانی ئێران: فەرماندەیەکی باڵای لەشکری ئێران بە نەخۆشی کۆرۆنا مردووە


ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئیسنای حکومەتی ئێران دەڵێت فەرماندەی هێزەکانی لەشکر لە پارێزگای مەرکەزی کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای تاران بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

ئاژانسەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایگەیاند جەنەڕاڵ قاسم جەلیل وەند کە ئەندامنی لیژنەی ئاسایشی هەرێمیش بووە لە پارێزگای مەرکەزی دوێنێ چوارشەممە و لە پاش هەفتەیەک لە وەرگرتنی چارەسەر لە بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانە، باری تەندروستی تێکچوو و ئەم بەیانیـیە مرد.

ئەم هەواڵە پاش ڕۆژێک دێت لەوەی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ڕایگەیاند تووشی کۆرۆنا بووە و خۆی کەرەنتینە کردووە.

بەپـێی ئامارە فەرمیـیەکانی ئێران زیاتر لە 596 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون، لەوانە 34 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG