Accessibility links

ئیسرائیل و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا


سەرەک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت پشتیوانکردنی هەردوو لایەنی کۆماری و دیموکراتەکان لە ئەمریکادا یەکێکە لە بنەماکانی هاوپەیمانێتی ئەمریکا و ئیسرائیل.

بەنجامین نەتەنیاهۆ لە لێدوانەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا، خۆی لادا لەوەی بڵێت هیواخوازە کام یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵبژاردن بباتەوە. بەڵام ستایشی ڕۆڵی دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ لەپەراوێزنانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها بۆ ژمارەیەک ڕێوشوێنی تریش کە وەک سود بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل چاوی لێدەکرێت.

لە چوار ساڵی ڕابردوودا، سەرۆک ترامپ شاری ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی فەرمی ئیسرائیل ناساند و باڵیۆزخانەی ئەمریکاشی گواستەوە بۆ ئەو شارە و هەروەها بەرزاییەکانی جۆلانی وەک خاکی ئیسرائیل ناساند.

لەم ماوەیەی دواییشدا، ئەمریکا ناوبژی کردووە لە ڕێککەوتنە سیاسییەکانی نێوان ئیسرائیل و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب و بەحرەین و سوداندا.

نەتەنیاهۆ دەڵێت "پاش 26 ساڵ لەوەی هیچ ڕێککەوتنێکی نوێی ئاشتیانە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا نەکراوە، بەڵام لە ماوەی 6 هەفتەدا 3 ڕێککەوتنی ئاشتی مۆرکراون.

XS
SM
MD
LG