Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەحرەین سەردانی ئیسرائیل دەکات


وەزیری دەرەوەی بەحرەین، وەها بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ئیسرائیل بکات.

ئەم سەردانەی عەبدوللەتیف ئەلزەیانی بۆ ئیسرائیل یەکەم سەردانی گەورە کاربەدەستێکی بەحرەینییە لەوەتای هەردوو وڵات ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان مۆر کردووە.

ئاژانسی دەنگ و باسی بی ئێن ئەی دەڵێت "ئەم سەردانە پشتڕاستکردنەوەی هەڵوێستی بەهێز و هەمیشەیی بەحرەینە بۆ پشتیوانکردنی پرۆسەی ئاشتی و سەنگیی دەخاتە سەر دەرفەتی ئابوری و هەروەهاش پەیماننامەکان لەگەڵ ئیسرائیلدا."

بەحرەین و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، بە سەرپەرشتی ئەمریکا ڕۆژی 15ی مانگی 9، ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیانلەگەڵ ئیسرائیلدا لە کۆشکی سپی مۆرکرد.

XS
SM
MD
LG