Accessibility links

ئازەربایجان پەیمانی پاراستنی کڵێساکانی ناگۆرنۆ کاراباخ دەدات


سەرۆکی ئازەربایجان پەیمانی پاراستنی کڵێساکان دەدات کاتێک هێزە سەربازییەکانی باکۆ دەستدەگرن بەسەر ئەو ناوچانەی پێشتر لەژێر دەستی ئەرمینیادا بوون.

ئۆفیسی ئیلهام عەلیێڤ دەڵێت، سەرۆکی ئازەربایجان لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیادا ئەو پەیمانەی داوە.

مۆسکۆ دەستیکردووە بە دانانی "هێزی ئاشتی پارێز" بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کۆتایی هێناوە بە 6 هەفتەی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ.

لە سەرەتای ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردووەوە و پاش کۆتاییهاتنی شەڕەکانی ئەوکاتە، ئەرمینیاییە نەژادەکان کۆنترۆڵی ئەو هەرێمەیان لە دەستدا بووە.

شەڕەکان لە کۆتایی مانگی 9ی ڕابردووەوە دەستیانپێکردەوە و بە ڕێککەوتنێک کۆتایی پێهات کە ڕێگە دەدات بە ئازەربایجان تا دەستبگرێتەوە بەسەر ناوچە دورە دەستەکاندا و هەروەهاش لەو ناوچانەشدا بمێنێتەوە کە لە شەڕەکانی ئەم ماوەیەی ڕابردوودا دەستی بەسەردا گرتبوونەوە.

یەکەم شوێنیش ئەمڕۆ یەکشەممە دراوەتەوە بە ئازەربایجان، شاری کالبەجار بووە. لەم شارەدا کڵێسایەکی دێرینی ئەرمینیاییەکانی تیادایە "دیر دادفانک" کە یەکێکە لە کڵێسا ناودارەکان.

ڕۆژی شەممە بەر لەوەیەی ئەو ناوچەیە بدرێتەوە ئازەربایجان، زۆرێک لە کەرەستە و کەلوپەلەکانی ئەو کڵێسایە گواستراونەتەوە و و بەشێکی دانیشتوانیش لە شاری کالبەجار ئاوریان لە ماڵەکانیان بەرداوە، وەک بەرەنجامێکی نیگەرانییەکانی هەیانبووە، کاتێک هێزە سەربازییەکانی ئازەربایجان دەچنە شارەکەیانەوە، چی دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئۆفیسی سەرۆکی ئازەربایجاندا هاتووە؛ کڵێساکانی لە خاکی ئازەربایجاندان، دەوڵەت بە شێوەیەکی گونجاو دەیانپارێزێت.

XS
SM
MD
LG