Accessibility links

کۆبوونەوەکان بەبێ پێکهێنانی حکومەتی قۆناغی گواستنەوەی لیبیا کۆتاییانهات


گەورە کاربەدەستی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لیبیا دەڵێت، لایەنە ڕکابەرەکانی ئەو وڵاتە کۆتاییان هێناوە بە یەک هەفتەی وتووێژەکانیان لە وڵاتی تونس بەبێ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی قۆناغی گواستنەوە تا هەڵبژاردن بکات لە مانگی 12ی ساڵی 2021دا.

ستیفەنی ویلیامس، لە تونس بە پەیامنێرانی وتووە ئەو 75 کاربەدەستەی لیبیا لە وتووێژە 7 ڕۆژییەکەیاندا باسیان لە هیچ ناوێک نەکردووە بۆ پێکهێنانی ئەو حکومەتەی قۆناغی گواستنەوە.

خانم ویلیامس دەڵێت لیبیاییەکان لە ماوەی یەک هەفتەدا کۆدەبنەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

ئەم کۆبوونەوە سیاسیانە درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی پێهات، کە وەک دواترین هەوڵ دەبینرا بۆ کۆتاییهێنان بەو ئاژاوە و گێرەشێوێنیانەی لە ساڵی 2011وە لیبیایان گرتۆتەوە پاش ڕوخاندن و کوشتنی دیکتاتۆر موعەمەر ئەلقەزافی.

ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوانە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەیەک بووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیش. لایەنە بەشداربووەکانی ئەم کۆبوونەوانەی وڵاتی تونس ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی 24ی مانگی 12 ی ساڵی 2021 بکرێن، بەڵام شکستیان هێنا لەوەی ناو بۆ حکومەتی قۆناغی گواستنەوە دیاربکەن تا ئەم وڵاتە بەشەڕ وێرانبووە بەڕێوەبەرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان 75 نوێنەرەکەی بەشدار لە کۆبوونەوەکانی تونسدا دەستنیشانکردووە. وتووێژەکان لە نێوەندی فشاری قورسی نێونەتەوەییدا بەڕێوەچوون پاش ئەوەی لایەنە بە شەڕ چووەکان بە ئاگربەستەکەی مانگی ڕابردووییو ئێن قایل بوون.

لیبیا بۆتە دوو بەش، بەشێکیان ئەو حکومەتەیە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی دەکات لە تەرابولس و دەسەڵاتە ڕکابەرەکەشی بنکەی لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدایە و هەردوو لاشیان میلیشیا خۆجێیەکانی ناوچەکانیان پشتیوانییان لێدەکەن، بە هەمان شێوەش وڵاتانی بیانی و ناوچەکەش.

XS
SM
MD
LG