دوای چەندان ساڵ لە دەستبەسەرکردنیان لە لایەن تۆڕیکی سەر بە گروپی تالیبان ، خانمێکی ئەمەریکای و هاوسەرە کەندەیەکەی و سێ منداڵیان ئازادکران
گوتەبێژی سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق و ئێران دەروازەکانی بە ڕووی هەرێمی کوردستان دادەخات، ئەمەش وەک سزایەک لە بەرامبەر ئەو ڕیفراندۆمەی هەرێم لە 25 ی مانگی نۆ بۆ سەربەخۆیی ئەنجامی دا
سهرۆک وهزیری ئیسپانیا ماریانا راخۆی له رۆژی چوارشهممه وتی ئهو له رێبهرانی ناوچهی ئۆتۆنۆمی کهتهلۆنیا داوای روونکردنهوه دهکات ئاخۆ سهربهخۆیان راگهیاند یان نا
واچاوەڕواندەکرێت چەند ڕۆژێکی دیکە سەرۆک ترامپ ڕایبگەیەنێت کە چیدی پاپەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 پەسەند ناکات و ئەو پرسە بۆ کونگرێسی ئەمەریکا جێبهێڵێت تاوەکو سەرلەنۆی سزاکان بەسەر تاراندا بسەپـێنن
دادگایەکی عێراق فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕاپـرسی هەرێمی کوردستانی دەرکردووە، ئەمەش بە تۆمەتی پابەند نەبوون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی وڵاتەکە
سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند کێشەی ڕاگرتنی پـێدانی ڤیزا لە نێوان وڵاتەکەی و ئەمەریکا پـێشتر حکومەتەکەی لێی ئاگادارنەبووە و سەرەتا واشنتن دەسـتیپـێکردووە و دەڵێت چیتر لەگەڵ باڵیۆزی ئێستای ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەی کۆنابێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق داوای لە چەند کۆمپانیایەکی حکومەتەکەی کردووە بە خێرایی کاربکەن بۆ دەسـتپـێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی لولەیەکی نەوتی پـێشووی وڵاتەکەی کە بەرەو بەندەرێکی تورکیا لەسەر دەریای ناوەڕاست دەڕوات
دادگایـیکردنی 143 سەرباز و ئەفسەر لە تورکیا دەسـتیپـێکردووە بە تاوانی بەشداریکردنیان لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو، ئەوەی بووە مایەی کوژرانی دەیان کەس
دکتۆر ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت شیانی شەڕی ناوخۆ هەیە لە شاری کەرکوکدا کە کورد فەرمانڕەوایەتی دەکات ئەگەر بێتوو وتووێژەکان لەسەر سەربەخۆیی کورد بەبێ چارەسەر مانەوە
دادگایەکی ئوردن بڕیاری 8 ساڵ زیندانی بۆ کەسێـک دەرکرد کە هەوڵی کوشتنی پـێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی دابوو و هەروەها هەوڵی پەیوەندیکردنیشی دابوو بە ڕێکخراوێکی دەرەکی
دادگایەکی سەرایڤۆ سەرکردەیەکی پێشووی لەشکری بۆسنیای بە بێ تاوان دانا لەو تاوانی شەڕانەی سربینتسا هاوکاتی شەڕەکانی باڵکان لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوودا.
زانای ئەمەریکایی ڕیچارد ثالەر خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابوری ئەمساڵی بردەوە، ئەمەش وەک پـێزانینێک بۆ ئەو توێژینەوانەی کردوونی لە بارەی گرێدانی سایکۆلۆجیەتی مرۆڤ بە ئابوریـیەوە
یاسادانەرانی لیبیا دەڵێن دەیان خۆپیشاندەر دەروازەکانی باڵەخانەی پەرلەمانیان گرتبوو بۆ ڕێگەگرتن لە دانیشتنێکی گرنگ
کرملن داکۆکی لەو سەودایە دەکات بۆ فرۆشتنی موشەکی دروستکراوی ڕوسیا بە شانشینی عەرەبستانی سعودیە و دەڵێت ئەم سەودایە مایەی هەڕەشە و مەترسی نییە بۆ هیچ وڵاتێک
کۆمیتەی دژە گەندەڵی لە پاکستان زاوای نەواز شەریف سەرەک وەزیری لەکارخراوی پاکستانی دەستگیرکردووە
حکومەتی ناوەندی عێراق دەڵێت بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارانەی کردووە کە پـێشتر لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داونی لە ئەنجامی ئەو ڕیفراندۆمەی لە کۆتایی مانگی نۆ سازیکرد
لەشکری تورکیا دەڵێت هێزە سەربازییەکانی چوونەتە ناو پارێزگای ئیدلب لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا وەک بەشێک لە پرۆسەی سەپاندنی ناوچەی بێ شەڕ کە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی پەسەندکراوە بۆ ئەو ناوچەیە
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە بۆ ماوەیەکی کاتی هەموو جۆرە ڤیزایەک ڕادەگرێت لە تورکیاوە بێ لە ڤیزای کۆچبەری
باڵیۆزی عێراق بۆ تورکیا دەڵێت ئەگەر پـێویست بکات ڕەنگە وڵاتەکەی هێز بەکاربهێنێت لە پـێناو کۆنترۆڵکردنی دەروازەی سنووری خاپـوری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە کۆشکی سـپی سازکرد کە وەزیری بەرگری و فەرماندەکانی لەشکر و چەند کاربەدەسـتێکی باڵا تیایدا بەشداربوون
زیاتر نیشـان بده