Accessibility links

لێکۆڵینەوەی گەندەڵی لە زاوایەکی سەرەک وەزیری لەکارخراوی پاکستان دەکرێت


کۆمیتەی دژە گەندەڵی لە پاکستان زاوای نەواز شەریف سەرەک وەزیری لەکارخراوی پاکستانی دەستگیرکردووە.

هەر بە ماوەیەکی کەم پاش نیشتنەوەی ئەو فڕۆکەیەی موحەمەد سەفدەر لە لەندەنەوە پێ چووبووە ئیسلام ئاباد، دەسەڵاتداران دەستگیریان کرد.

مەریەم نەواز هاوسەری موحەمەد سەفدەر لە ناو هەمان فڕۆکەدا بووە بەڵام دەستگیر نەکراوە، بەڵام هەر ئەمڕۆ دووشەممە هەردوکیان لەبەردەم دادگادا ئامادەبوون بۆ پرسیار و وەڵام وەک بەشێک لەو لێکۆڵینەوەیەی لەسەر سامانی بنەماڵەی نەواز شەریف دەکرێت.

دادگا بە متمانەی دارایی موحەمەد سەفدەر و مەریەم نەوازی ئازادکردووە بەو مەرجەی هەر لەم مانگەدا لەبەردەم دادگادا ئامادە ببنەوە.

موحەمەد و مەریەمیش لەوبڕوایەدان ئەم لێکۆڵینەوەیەی لەسەر باری دارایی بنەماڵەکەیان دەکرێت مەبەستی سیاسیانەی لە پشتەوەیە.

XS
SM
MD
LG