Accessibility links

ژن و پـیاوێـکی ئەمەریکای- کەنەدی لە پاش 5 ساڵ بارمتەیی لە پاکستان بە 3 منداڵەوە ڕزگاردەکرێن


دوای چەندان ساڵ لە دەستبەسەرکردنیان لە لایەن تۆڕیکی سەر بە گروپی تالیبان ، خانمێکی ئەمەریکای و هاوسەرە کەندەیەکەی و سێ منداڵیان ئازادکران.

شوێنی ئەم خێزانە ئازادکراوە لە ئێستادا روون نیە ، هاوکات بەرپرسان زانیاری نادەن لەسەر ئەوەی کە ئایا کەی ئەم خێزانە 5 کەسیە دەگەنەوە ئەمەریکا.

لەو بارەیەوە بەرپرسانی ئەمەریکای دەڵێن حوکمەتی پاکستان ئازادکردنی سەرجەم ئەو خێزانەی دەستەبەرکردوە ، خانم کەیتلن و هاوسەرەکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر رفێندران، لەو دەمەی لە ئەفغانستان گەشتیان دەکرد و لەلایەن گروپی ناسراو بە حەقانیـیەوە رفێندران.

وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پـێشتر رەخنەی لە حوکمەتی پاکستانی گرتووە،بەوەی وەک پێویست رێوشوێنی توندئامێزی لە دژی گروپی حەققانی نەگرتووەتە بەر.

جێی ئاماژەیە ؛ لەدەمەی خانم کەیتلن دەستگیردەکرێت ، ناوبراو دووگیان دەبێت و ئەم ژن و مێردە بە درێژایی ئەو پێنج ساڵەی بە دیلی گیرابوون، سێ منداڵیان دەبێت.

کۆشکی سپی بەیانـنامەیەکی سەرۆک ترامپی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و ئەمەش دەقەکەیەتی:

لە ساڵی 2012، کەیتلن کۆڵمن کە هاوڵاتیەکی ئەمەریکایـیەکە و هاوسەرەکەی جۆشوا بۆیل کە هاوڵاتیەکی کەنەدیـیە، لە لایەن تۆڕی حەققانی دەستبەسەرکران کە ڕێکخراوێکی تێرۆرستی سەر بە تاڵیبانە. خانم کەیتلن لە ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی 3 منداڵی بووە. دوێنێ حکومەتی ئەمەریکا بە هاوکاریکردن لەگەڵ حکومەتی پاکستان توانرا ئەم خێزانە لە دەستبەسەری لە پاکستان ڕزگاربکرێن.

ئەمڕۆ ئەوان ئازادن. ئەمەش ساتێـکی ئەرێنیـیە لە پەیوەندیـیەکانی وڵاتەکەمان لەگەڵ پاکستاندا. هاوکاری حکومەتی پاکستان نیشانەیەکە بۆ ڕێزگرتنی لە خواستەکانی ئەمەریکا تاوەکو هەوڵی زیاتربدات لە بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکەدا. هیوادارین هاوکاری و کاری پـێکەوەیی لەم جۆرە ببینین بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکانی دیکەی ماونەتەوە و هەروەها لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئایندەمان لە شەڕی دژە تێرۆردا.

XS
SM
MD
LG