Accessibility links

ڕێگە نادرێت پەرلەمانتارانی لیبیا بچنە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە


یاسادانەرانی لیبیا دەڵێن دەیان خۆپیشاندەر دەروازەکانی باڵەخانەی پەرلەمانیان گرتبوو بۆ ڕێگەگرتن لە دانیشتنێکی گرنگ.

پەرلەمانی لیبیا کە لە ڕۆژهەلاتی وڵاتەکەیە بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بکات لەوەتای غەسان سەلامە نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لیبیا دەستی بە ئەرکەکانی کردووە لەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووەدا.

سەلامە بیرۆکەی نوێی پێشنیازکردووە بۆ شکاندنی ئەو بنبەستە سیاسیەی لیبیا لە ڕێی دەستکاریکردنی ڕێککەوتنی ئاشتەوایی.

لیبیا دابەش بووە بەسەر دوو حکومەت و دوو پەرلەمان و هەروەهاش ژمارەیەک ڕێکخراوی میلیشیایی.

فەوزییە ئەبو غالیە ئەندامی پەرلەمان دەڵێت لە تەرابولسەوە بە فڕۆکە چووە بۆ شاری تۆبروک بۆ بەشداریکردن لەو دانیشتنەی پەرلەماندا بەڵام خۆپیشاندەران ڕێگەیان نەداوە بچنە ناو پەرلەمانەوە و دەشڵێت زۆربەی خۆپیشاندەران گەنج بوون و داوای موچەکانیان دەکرد.

پەرلەمانتارێکی تر ئەبو بەکر ئەحمەد لە فەیسبووکی خۆی نوسیویە وتووێژەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

XS
SM
MD
LG