Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا بەم زووانە بڕیار لەسەر سەودای ناوکی ئێران دەدات


واچاوەڕوان‌دەکرێت چەند ڕۆژێکی دیکە سەرۆک ترامپ ڕایبگەیەنێت کە چیدی پاپەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 پەسەند ناکات و ئەو پرسە بۆ کونگرێسی ئەمەریکا جێبهێڵێت تاوەکو سەرلەنۆی سزاکان بەسەر تاراندا بسەپـێنن. بە گوێرەی یاسای کۆنگرێس سەرۆک بۆی هەیە هەتا 15 ی مانگی دە بڕیار بدات ئایا ئێران پابەندی ڕێکەوتنەکە بووە یان نا، بەڵام کۆشکی سپی دەڵێت ڕەنگە زووتر ئەو بڕیارە بدات.

سارا هەکەپی ساندەرز وتەبێژی کۆشکی سپی لەو بارەیەوە لە ڕۆژی سێشەممەدا ڕایگەیاند سەرۆک گەیشتۆتە بڕیارێک لەمەڕ تێکڕای ستراتیژیەتی ئێران و دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ڕێبازێکی بەرفراوانترمان دبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاراندا، نەک بە تەنها بەشێکی بەڵکو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تێکڕای کێشەکانی ئێران.

سەرۆک ترامپ مانگی ڕابردوو لەمیانەی وتارەکەی بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتبوی سەودای ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ تاران یەکێکە لە هەرە خراپترێن سەودا کە هەتا ئێستا ئەمەریکا تێدا بەشداریکردووە. هەروەها سەوداکەی بە مایەی شەرمەزاری بۆ ئەمریکا ناودیرکرد.

بڕیاری پەسەنەکردنەوەی ئەو سەودایە کە ئەمەریکا و ئێران و هەروەها وڵاتانی تری زلهێزی جیهان مۆریانکردبوو بۆ ڕاگرتنی پرۆگرامی ناوکی تاران بە مانای هەڵوەشاندنەوەی نایەت و هەروەها نابێتە مایەی ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتێکی سزاکانی پـێشتر لە دژی ئێران درابوون سەرلەنوێ بسەپـێندرێنەوە، بەڵام ژمارەیەک لە شارەزایان پێیانوایە دەبێتە مایەی ڕێگەخۆشکردن بۆ پرۆسەیەک کە لە کۆتاییدا ببێتە مایەی سەپاندنەوەی سزاکان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو سەودایە.

XS
SM
MD
LG