Accessibility links

باڵیۆزی عێراق بۆ تورکیا: ئەگەر پـێویست بکات ڕەنگە بە هێز دەروازەی خاپـور کۆنترۆڵ بکەین

  • VOA News

باڵیۆزی عێراق بۆ تورکیا دەڵێت ئەگەر پـێویست بکات ڕەنگە وڵاتەکەی هێز بەکاربهێنێت لە پـێناو کۆنترۆڵکردنی دەروازەی سنووری خاپـوری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

بەپـێی پەیامنێری کەناڵی ئەلحوڕڕە، هاشم عەلی ئەکبەر ئەلعەلەوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنکەرە ئەمەی ڕاگەیاندووە و گوتویەتی ئەو مانۆڕە لەشکریـیەی لەسەر سنوور لە نێوان عێراق و تورکیا بەڕێوەچووبوو بەشێکە لە ئامادەکاری بۆ ئەو مەبەستە.

گوتوشیەتی ئەنکەرە و بەغدا تاووتوێی کردنەوەی دەروازەیەکی سنووری لە نێوان هەردوو وڵات دەکەن بە ئامانجی پەرەپـێدانی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان.

لە لایەکی دیکە بن عەلی یڵدرم سەرۆک وەزیری تورکیا ئەمڕۆ هەینی گوتویەتی وڵاتەکەی خوازیارە بە هاوکاری حکومەتی ناوەندی بەغدا دەروازەیەکی سنووری نوێ لەگەڵ عێراقدا بکاتەوە، ئەمەش پاش داخستنی دەروازەی ئێستای نێوان تورکیا و هەرێم وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی هەفتەی ڕابردوو.

گوتیشی پـێشنیاریان بۆ بەغدا کردووە دەروازەیەکی نوێ بکەنەوە بە ناوی ئۆڤاکۆی لە ڕۆژئاوای دەروازەی خاپـور.

یڵدرم باسی لەوەش کرد حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق دەعوەتی کردووە لەم نزیکانە سەردانی بەغدا بکات و ئەویش دەعوەتەکەی قبوڵکردووە و لە ئێستادا کاردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کات و کارنامەی سەردانەکە.

XS
SM
MD
LG