دادگایەکی ئوردن بڕیاری 8 ساڵ زیندانی بۆ کەسێـک دەرکرد کە هەوڵی کوشتنی پـێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی دابوو و هەروەها هەوڵی پەیوەندیکردنیشی دابوو بە ڕێکخراوێکی دەرەکی.
دادگای ئاسایشی دەوڵەتی ئوردن ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرۆکایەتی دادوەرێکی لەشکری دانیشتنەکەی بۆ دادگایـیکردنی تاوانبارەکە ئەنجام دا.
بەپـێی ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئوردن (بەترا)، تاوانبارەکە لە بەردەم دادوەران دانیناوە بەوەی لایەنگری ڕێکخراوێکی دەرەکی بووە. دەڵێن لە مانگی یەکی ساڵی 2017 هەوڵی داوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی عەلیای ئوردنەوە بەرەو لوبنان بڕوات، بەڵام ڕێگەی پـێنەدراوە. پاشان هەوڵی داوە ئەحمەد ئەلبەشیر پـێشکەشکاری عێراقی داوە، ئەوەی بەرنامەی "البشير شو" بۆ کەناڵی دۆچێ ڤێلێی ئەڵمانی بە زمانی عەرەبی ئامادەدەکات و تیایدا بە تەنزەوە باس لە ڕێکخراو و گروپە تێرۆرستیـیەکان دەگرێت.
ئاژانسەکە ناوی تاوانبارەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام گوتویەتی دراوسێی ئەحمەد ئەلبەشیر بووە و مەبەستی کوشتنی بە چەقۆ لێیداوە.