Accessibility links

هێزە سەربازییەکانی تورکیا دەچنە ناو خاکی سوریاوە


لەشکری تورکیا دەڵێت هێزە سەربازییەکانی چوونەتە ناو هەرێمی ئیدلب لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا وەک بەشێک لە پرۆسەی سەپاندنی ناوچەی بێ شەڕ کە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی پەسەندکراوە بۆ ئەو ناوچەیە.

بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی لەشکرییەی ئەمڕۆ دووشەممە هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە دوێنێ یەکشەممەوە چونەتە ناو خاکی سوریاوە وەک دەستپێکردنی چاودێریکردن لەو ناوچەیەی ئیدلبدا.

ڕۆژی یەکشەممە هێزە سەربازییەکانی تورکیا تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانیان کردووە واتە ئەو ناوچانەی توندڕەوانی سەر بە ئەلقاعیدەی لێن.

سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی ڕێگە بە هەبوونی ڕێڕەوی تێرۆریستان نادات، وەک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت لەلایەن میلیشیا کوردەکانەوە بۆ پێکەوە بەستنی ڕۆژهەلاتی سوریا بە دەریای ناوەڕاستەوە.

ئەم راگەیاندنەی ئەردۆغان لە نێوەندی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی ناوچەی زیاترە لەلایەن ئەو هێزە کوردیانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات.

XS
SM
MD
LG