Accessibility links

ئەمریکا هەموو جۆرەکانی ڤیزا بێ لە جۆری کۆچبەری لە تورکیا ڕادەگرێت

  • VOA News

کاربەدەستانی تورکیا داوا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن لە بڕیارەکەی پاشگەزببێتەوە و دەشڵێن خەڵکی هەردوو زیانمەند دەبن بەهۆی ئەو بڕیارەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئانکەرە لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت "ڕووداوەکانی ئەم دوواییە حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ناچارکرد هەڵسەنگاندن بۆ وابەستەییەکانی حکومەتی تورکیا بکات بەرامبەر باری ئاسایشی دیپلۆماتان و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە تورکیادا."

لەو ڕاگەیاندنەدا ئەوە ڕوون نەکراوەتەوە لەبەر چ هۆکارێک ئەو هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەیە دەکرێت بە وابەستەییەکانی تورکیادا و هەروەها چەندێکیش دەخایەنێت.

لە ڕاگەیاندنەکەدا نوسراوە ' بۆ ئەوەی ژمارەی سەردانیکردنی باڵیۆزخانەکەمان و کونسوڵخانەکانمان کەم بکرێنەوە هاوکاتی بەڕێوەچوونی ئەم پرۆسەی هەڵسەنگاندنە کە دەسبەجێ دەستپێدەکات، هەر بۆیەشە لە تەواوی دامەزراوە دیپلۆماتییەکانی ئەمریکادا لە تورکیا هەموو جۆرە ڤیزایەک ڕادەگیرێت بێ لە ڤیزای کۆچبەری."

هەر چەند کاژمێرێک پاش ئەو ڕاگەیاندنە تورکیا وەڵامی خۆی هەبوو بڕیاری ڕاگرتنی تەواوی ڤیزای دا لە ئەمریکادا بە هەمان ئەو زمانەی ڕگەیاندنەکەی ئەمریکای پێنوسرابوو.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کەسی دووهەمی باڵیۆزخانەی ئەمریکای بانگهێشت کردووە و داوایان لێکردووە لەو بڕیارە پاشگەزبێتەوە چونکە وەک کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن پشێویەک دێنێتە ئاراوە کە پێویست نییە و هەر لە ئێستاشەوە بۆتە مایەی دابەزینی نرخی سەهم و سەنەدات و دراوی تورکیاش.

لە هەفتەی ڕابردوودا تورکیا مەتین تۆپوز ی دەستگیر کرد کە فەرمانبەرێکی کونسوڵخانەی ئەمریکایە و بە ڕەگەز تورکە و بە پەیوەندی بە ڕێبەرانی ئەو ڕێکخراوەوە هەیە وەک ئانکەرە دەڵێت تێرۆریستن و ساڵی 2016 کودەتایەکی سەرنەگرتوویان کرد دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

تورکیا لۆمەی ئەو کودەتا سەرنەگرتووەی لە ئەستۆی فەتحوڵا گولەن ناوە کە ئەمیش لای خۆیەوە نکوڵی لەو گوناهبارکردنە دەکات.

XS
SM
MD
LG