Accessibility links

جێگری سەرۆکی عێراق لە بارەی کەرکوک ئاگاهی دەدات


دکتۆر ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت شیانی شەڕی ناوخۆ هەیە لە شاری کەرکوکدا کە کورد فەرمانڕەوایەتی دەکات ئەگەر بێتوو وتووێژەکان لەسەر سەربەخۆیی کورد بەبێ چارەسەر مانەوە.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆشێتد پرێسدا دکتۆر عەلاوی داوای لە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نێوەندی عێراق و هەروەها ئەو میلیشیایانەی ئێران پشتیوانییان دەکات کردووە تا پشوو درێژی خۆیان نیشان بدەن و چارەسەری ئەو کێشانە بکەن کە لەسەر شاری کەرکوک هەن.

کەرکوک بەشێک بووە لەو ڕیفراندۆمە مشتومڕ لەسەرەی کورد لە مانگی نۆدا کردی بۆ سەربەخۆیی.

ئەم شارە فرە نەژادیە لە ساڵی 2014 ەوە لەلایەن هێزە کوردیەکانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکرێت، هەرچەندە دەکەوێتە دەرەوەی سنورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە.

عەلاوی دەڵێت "کەرکوک دەشێت ببێتە پڕیشکی داگیرسانی قەیران لە باکوری عێراقدا."

XS
SM
MD
LG