Accessibility links

سەرکردەیەکی بۆسنیا بە بێتاوان ناودێر دەکرێت


دادگایەکی سەرایڤۆ سەرکردەیەکی پێشووی لەشکری بۆسنیای بە بێ تاوان دانا لەو تاوانی شەڕانەی سربینتسا هاوکاتی شەڕەکانی باڵکان لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوودا.

ناسر ئۆریچ تەمەن 50 ساڵ بە بێتاوان دانرا لە دۆسێی کوشتنی سێ دیلی سیربەکانی بۆسنیا لە ساڵی 1992 دا.

دادگا هەروەها سەربازێکی تری لەشکری بۆسنیای بە بێتاوان ناساند. سەباحەلدین موهیچ پێشتر بە ژمارەیەک کوشتن لە ناوچەکانی سیربیا گوناهبارکرابوو.

دادوەر سابان ماکسومیچ دەڵێت دادپارێزان نەیانتوانی هیچ بەڵگەیەک بسەلمێنن بۆ ئەو تاوانانەی ڕووبەڕووی ئەو دوو گومانبارە کرابوونەوە، هەر بۆیە دادگا گومانی باوەڕپێکراوی هەبووە کە ئەو دوو کەسە ئەو تاوانانەیان ئەنجام دابێت.

ئەم دۆسێیە جێی مشتومڕێکی زۆر بووە چونکە لە بۆسنیا وەک پاڵەوان لە ئۆریچ دەڕوانرێت بۆ ئەو ڕۆڵەی لە بەرگریکردن لە سربینتسا هەیبووە بەر لە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی 1995 کە نزیکەی هەست هەزار پیاو و کوڕ کوژران واتە ئەو کاتەی لەشکری سیربیا کۆنترۆڵی شارەکەی کردبوو.

XS
SM
MD
LG