ئەمڕۆ سێشەممە لە دەوروبەری کاژمێر 10:50 ی بەیانی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئاسمانی ڕیاز بیسترا و بە دوایـیدا لە لایەن هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سعودیـیە ڕایگەیاندرا
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ستراتیژیەتی خۆی بۆ ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکە ڕاگەیاند و دەڵێت تیایدا ئەمەریکا لە پـێش هەموو شتێکەوەیە
شەمەندەفەرێک لە شاری تاکۆمای ویلایەتی واشنتنی باکوری ڕۆئاوای ئەمەریکا لە هێڵە ئاسنینەکەی لەسەر پـردێک دەرچووە و چەند فارگۆنێکی کەوتوونەتە خوارێ بۆ سەر جادەیەکی سەرەکی
ژەنەراڵ ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی یاداشتێکی گازەندە ئامێز دەدات بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر ئەوەی ئەمەریکا دەڵێت حوثیەکان موشەکێکی ئێرانیـیان گرتووەتە عەرەبستانی سعودیـیە
دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پەیامنێرانی وتووە بیر لە دەرکردنی ڕۆبێرت مولەر ناکاتەوە هەرچەندە پارێزەرەکانیشی ئەو ئەنجومەنەیان گوناهبار کردووە کە مولەر سەرۆکایەتی دەکات
سەرۆکی سوریا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە خائین ناودێردەکات و دەڵێت هێزێکە بۆ بیانی و ئەمەریکا کاردەکات
دادگایەکی تورکیا بڕیاری ئازادکردنی ڕۆژنامەوانێکی ئەڵمانی و 5 کەسی دیکەی دا کە بە تۆمەتی پـرۆپاگەندە بۆ تێرۆرزم دەسـتگیرکرابوون
نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئێران بە هەڵە لە ڕێکەوتنـنامەی پەیوەست بە بەرنامە ناوکیـیەکەی تێگەیشتووە و بەڵگەش بۆ ئەوە دەستێوەردانەکانیەتی لە وڵاتانی ناوچەکە
ڕێبەری پارتی مەهەپەی نەتەوەیی تورکیا پشـتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکانی کۆنگرەی ئیسلامی لە ئستەنبوڵ دەربڕی کە تیایدا داواکراوە دانبنرێت بە فەڵەستین وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ
یاسادانەرێکی کۆماری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی کێنتاکی تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە لە پاش ئەوەی لە لایەن ژنێکەوە تاوانبارکرا بەوەی گێچەڵی سێکسی پـێکردووە.
دەسەڵاتدارانی عێراق 38 کەسیان لەسێدارەداوە کە بە تۆمەتی تێرۆرزم ئەو سزایەیان لە لایەن دادگاوە بۆ دراوە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرنامەی داناوە بۆ پـێشکەشکردنی یارمەتی لەشکری بە لەشکری لوبنان کە بەهاکەی بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت
سەرۆکی تورکیا ئیسرائیلی بە وڵاتێکی داگیرکەری تێرۆرست ناودێرکرد و ئەمەریکاشی تاوانبارکرد بەوەی پاداشتی ئیسرائیل دەکات لەسەر هێرشەکانی لە دژی فەڵەستینیـیەکان
کاربەدەستانی بەنگلادش دەڵێن هیچ بەڵگەیەکیان نەدۆزیوەتەوە نیشانی بدات عەقائدوڵڵا ئەوەی بەنیازبوو تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە وێستگەیەکی شاری نیویۆرک ئەنجام بدات پەیوەندی بە توندڕەوانی نێو وڵاتەکەیانەوە هەبووبێت
دەگ جۆنزی دیموکرات توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لەو هەڵبژاردنەی ئەنجام درا بۆ پـڕکردنەوەی شوێنی سیناتۆرێـکی ویلایەتی ئەلەباما
وەزیری دەرەوەی تورکیا جارێکی دیکە ناڕەزایی وڵاتەکەی دەربڕی لە بەرامبەر شیانی بەشداریکردنی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەو کۆنگرەیەی ڕووسیا بە نیازە بۆ سوریـیەکانی سازبکات
ڕۆژنامەوانێکی سۆماڵی لە مەگادیشۆی پایتەخت بە بۆمبێـکی چێنراو لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی کوژرا، ئەمەش پـێنجەمین ڕۆژنامەوانە لە ماوەی ئەمساڵدا لەو وڵاتە بکوژرێت
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕەخنە لە ئێران دەگرێت و دەڵێت کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات میحوەرێک بۆ دەسـتێوەردانی خۆی دروستبکات لە سوریاوە بەرەو دەریای ناوەڕاست و ئەمەش جێی قبوڵ نیـیە
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان دەڵێت هێزەکانیان خۆیان ئامادەدەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی گەورەی بەرفراوان لە دژی داعش لە باکوری وڵاتەکە
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت لە پشـتیوانیکردنی هێزەکانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموکرات
زیاتر نیشـان بده