Accessibility links

عێراق 38 کەسی تاوانبارکراو بە تێرۆرزم لەسێدارە دەدات


دەسەڵاتدارانی عێراق 38 کەسیان لەسێدارەداوە کە بە تۆمەتی تێرۆرزم ئەو سزایەیان لە لایەن دادگاوە بۆ دراوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس ڕایگەیاند داخل کازم جێگری سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی پارێزگای زی قار گوتویەتی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەی ناسریـیە لە پارێزگاکە بڕیاری لەسێدارەدانەکانی بۆ 38 تاوانکار جێبەجێ کرد.

گوتیشی ئەم تاوانکارانە سەر بە هەردوو ڕێکخراوی قاعیدە و داعش بوون و کاری تێرۆرستیان ئەنجام دابوو.

حەیدەر زاملی وەزیری ناوخۆ بە ئامادەبوونی چەند کاربەدەسـتێکی دیکە سەرپەرشتی پـرۆسەی لەسێدارەدانەکانی کرد.

وەزارەتی دادی عێراق لای خۆیەوە ڕایگەیاند سەرۆکایەتی کۆمار بڕیارەکانی دادگای پەسەندکردبوو کە لە دژی ئەم 38 تاوانکارە درابوون.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە 25 ی مانگی نۆی ڕابردوو عێراق 42 تاوانکاری دیکەی پەیوەست بە تێرۆرزم لەسێدارە دا، ئەمەش گەورەترین لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ بوو لە عێراق لەوەتای سەرەتای ئەمساڵەوە.

XS
SM
MD
LG