Accessibility links

سەرۆکی سوریا یەپەگە بە خائین ناودێردەکات

  • VOA News

سەرۆکی سوریا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە خائین ناودێردەکات و دەڵێت هێزێکە بۆ بیانی و ئەمەریکا کاردەکات.

بەشار ئەسەد ئەمڕۆ دووشەممە لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ڕووسیایی لە دیمەشق، بۆ ژمارەیەک میدیای وڵاتەکەی و ڕووسیا لێدوانی دا.

لە وەڵامی پـرسیارێک لە بارەی هاوکاریکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئەمەریکایـیەکاندا، بەشار ئەسەد گوتی هەر کورد نین، بەڵکو لە پـێکهاتەکانی دیکەی ناوچەکەشیان لەگەڵدایە. گوتیشی هەر کەسێک لە وڵاتەکەی بۆ بەرژەوەندی بیانی کاربکات، بە تایبەتی لە ئێستادا لە ژێر فەرماندەیەتی ئەمەریکا "خائینە."

گوتیشی یەپەگە خۆی ڕایدەگەیەنێت بە پاڵشپتی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا کاردەکات، وە وێنە و ڤیدیۆی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.

XS
SM
MD
LG