Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت بە نیاز نیـیە ڕۆبێرت مولەر لە پـۆستەکەی دەربکات

  • VOA News

دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پەیامنێرانی وتووە بیر لە دەرکردنی ڕۆبێرت مولەر ناکاتەوە هەرچەندە پارێزەرەکانیشی ئەو ئەنجومەنەیان گوناهبار کردووە کە مولەر سەرۆکایەتی دەکات بەوەی لە ڕێی نایاساییەوە هەزاران ئیمەیلی لە تیمەکەی سەرۆک ترامپ کۆکردۆتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێراندا سەبارەت بەوەی ئایا بیری لە هەنگاوێکی لەو شێوەیە کردۆتەوە بۆ دەرکردنی ڕۆبێرت مولەر لە پۆستەکەی، سەرۆک ترامپ گوتوویەتی نەخێر هەرگیز بیری لە هەنگاوێکی لەو شێوەیە نەکردۆتەوە و دەشڵێت هەرگیز ئەوە بە خەیاڵیدا نایەت کە شتێک لەسەر ئەو دەستەیەی رۆبێرت مولەر هەبێت.

ئەو ئیمەیلانە دەگەڕێنەوە بۆ مانگی یازدەی ساڵی 2016 تا ڕۆژی 20 ی مانگی یەک کە ترامپ چۆتە ئۆفیس. ئیمەیلەکانیش زیاتر دەربارەی ئەو دۆسێیانە بوون کە تایبەت بوون بە ئاسایشی نیشتمانی و ئامانجە بەراییە نێونەتەوەییەکانی سەرۆک ترامپ و هەروەهاش ناوی ئەوانەی بۆ وەرگرتنی پۆستەکان باسکرابوون.

دەمڕاستێکی ئەو دەستەیەی لێکۆڵینەوە کردن کە ڕۆبێرت مولەر سەرۆکایەتی دەکات داکۆکی لە یاسایی بوونی هەموو هەنگاوەکانی بەدەستهێنانی زانیارییەکانی کردووە بە ئیمەیلەکانیشەوە.

XS
SM
MD
LG