Accessibility links

مەهەپە پشـتیوانی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ بڕیارەکانی کۆنگرەی ئستەنبوڵ لە بەرامبەر ئیسرائیل


ڕێبەری پارتی مەهەپەی نەتەوەیی تورکیا پشـتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکانی کۆنگرەی ئیسلامی لە ئستەنبوڵ دەربڕی کە تیایدا داواکراوە دانبنرێت بە فەڵەستین وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ.

دەوڵەت باهچەلی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی بڕیارەکانی کۆنگرەکەی دوێنێ چوارشەممە "وەڵامدانەوەیەکی گەورەی بەهێزە بە ڕووی ستەمکاران."

پاشان ڕەخنەی لە سەرۆک ترامپ گرت بۆ ناساندنی ئۆرشەلیم بە پایتەختی ئیسرائیل، گوتی بڕیارێکی ستەمکارانەی نایاسایی سنووربەزێنانەیە کە بووەتە مایەی زیادبوونی گرژیـیەکان لە ناوچەکە.

گوتیشی شاری "قودس" کە قیبلەی یەکەمی موسڵمانانی لێـیە و هەروەها یەکێک لە مزگەوتە گەورەکانی، "ڕووبەڕووی پـیلانێکی تێکدەرانەی ئەمەریکا و ئیسرائیل بووەتەوە."

باهچەلی لە درێژەی بەیانـنامەکەی داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد ئاستی دیپـلۆماسی وڵاتەکەی لە کونسوڵخانەکەی لە ئۆرشەلیم بەرزبکاتەوە، بەو پـێـیەی ئەوان پـێیان وایە ئۆرشەلیمی ڕۆژهەڵات پایتەختی فەڵەستینە. گوتیشی پـێویستە هەر 57 وڵاتەکەی دیکەی کۆنگرەی ئیسلامی هەمان هەنگاو بنێن.

XS
SM
MD
LG