دادگایەکی تورکیا بڕیاری ئازادکردنی ڕۆژنامەوانێکی ئەڵمانی و 5 کەسی دیکەی دا کە بە تۆمەتی پـرۆپاگەندە بۆ تێرۆرزم دەسـتگیرکرابوون.
ماریا ئەدیبهەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە گوتی ئەمڕۆ دوای ئەوەی دادگا گوێی لە گەواهیدانەکانی ڕۆژنامەوان میشعەل تولو گرت بڕیاری ئازادکردنی دا بەو مەرجەی تورکیا جێنەهێڵێت.
خانم میشعەلی تەمەن 33 ساڵ لەگەڵ 17 کەسی دیکە تۆمەتبارکراون بە پـرۆپاگەندە بۆ تێرۆرزم و ئەندامێتی لە گروپێـکی چەپڕەوی قەدەغەکراو.
میشعەل بەر لەوەی لە مانگی پـێنج دەسـتگیربکرێت، وەکو ڕۆژنامەوان و وەرگێڕێک بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ETHA ی تورکی کاری دەکرد.
بەرلین ئەنکەر تۆمەتباردەکات بەوەی دەسـتگیرکردنی ئەم هاوڵاتیـیە ئەڵمانیانە یان ئەڵمانیـیە بە ڕەچەڵەک تورکانە ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە.