Accessibility links

ئەمەریکا یارمەتی لەشکری لوبنان دەدات


بەشێک لە یارمەتیـیەکانی ئەمەریکا بۆ لەشکری لوبنان (ئەرشیفی وێنە)

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرنامەی داناوە بۆ پـێشکەشکردنی یارمەتی لەشکری بە لەشکری لوبنان کە بەهاکەی بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

جەنەڕاڵ جوزێف ڤۆتێل سەرۆکی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا و ئیلیزابێث ڕیچارد باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەعەد حەریری سەرۆک وەزیری لوبنان لە بەیرووت کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی جوزاف عۆن سەرۆکی لەشکری لوبنان.

لە پاش کۆبوونەوەکە هەریەک لە جەنەڕاڵ جوزێف ڤۆتێل و خانم ئیلیزابێث ڕیچارد ناوەرۆکی کۆبوونەوەکیان ئاشکراکرد و گوتیان لە بارەی ئەو کێشانە وتووێژیان کردووە کە ڕووبەڕووی لوبنان دەبنەوە، وە چۆن ئەمەریکا و کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەتوانن پشتیوانی لوبنان بکەن.

خانم ئیلیزابێث گوتیشی هەروەها سەبارەت بە 3 بەرنامەی نوێی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ یارمەتیدانی لەشکری لوبنان وتووێژیان کردووە کە بەهاکانیان بە زیاتر لە 120 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، لەوانە پـێشکەشکردنی 6 فڕۆکەی هەلیکۆپتەری جۆری MD 530G و 6 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نوێی جۆری Scan Eagle لەگەڵ نوێترین ئامێری پەیوەندی و دوربینی شەو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەم یارمەتیـیانە بۆ بەرگریکردنە لە لوبنان و خەڵکەکەی و بەهێزکردنی تواناکانی لەشکری لوبنانە لە پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکەی و شەڕی دژی تێرۆرزم.

XS
SM
MD
LG