Accessibility links

وەزیری بەرگری ئێران نکوڵی دەکات لەوەی وڵاتەکەی موشەکی بە حوثیەکانی یەمەن دابێت


ژەنەراڵ ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی یاداشتێکی گازەندە ئامێز دەدات بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر ئەوەی ئەمەریکا دەڵێت حوثیەکان موشەکێکی ئێرانیـیان گرتووەتە عەرەبستانی سعودیـیە.

ئەم ڕاگەیاندنەی ئێران دوابەدوای لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لە هەفتەی ڕابردوودا کە تیایدا ئاشکرای کرد بەڵگەی بێ چەند و چوون هەن کە تاران چەک و موشەک بۆ سەرهەڵداوە حوثیەکان لە یەمەن دابین دەکات.

ژەنەراڵ حاتەمی بە ئاژانسی نیمچە فەرمی تەسنیم‌ی وتووە ئەو ڕاگەیاندنەی ئەمریکا لە دوورەوە وەڵام نادرێتەوە. داوای کرد پارچەی لەو موشەکە بۆ تاران ڕەوانە بکرێت هەتا لێکۆڵینەوەی خۆیانی لەسەر بکەن و دوا قسەی خۆیانی لەسەر بکەن.

نیکی هەیلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە پارچە موشەکییەکانی نیشانی پەیامنێران داوە و جەختی لەوەش کردۆتەوە ئەوانە ئەو پارچە موشکیانەن کە ئێران داونی بە سەرهەڵداوانی یەمەن و ئەوانیش لە هێرشێکدا بۆسەر فڕۆکەخانەیەکی نێونەتەوەیی عەرەبستانی سعودیە بەکاریان هێناوە.

تاران ئەو هەواڵەی بە هەڵبەستراو و نا دروست ناودێرکردووە و نکوڵیش دەکات لەوەی هیچ جۆرە چەکێکی دابێت بە سەرهەڵداوە شیعەکانی یەمەن.

XS
SM
MD
LG