ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکەیان پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجامداوە بەر لە کۆبوونەوەکەی هێلسنکی
ئێریتریا جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی خۆی لە ئەدیس ئەبابای پایتەختی ئەثیوپـیا کردەوە، ئەمەش پاش 20 ساڵ لە شەڕ و ناکۆکی نێوانیان کە بەهۆیەوە بە دەیان هەزار کەس کوژران
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت پـێویستە کاری هاوبەشبکرێت بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوکی و هەرگیز نابێت ئێران ببێتە خاوەنی ئەم چەکە
سەرۆک وەزیری عێراق گەیشتە شاری بەسڕەی باشوری وڵاتەکەی، ئەمەش پاش شەش ڕۆژ لە خۆپـیشاندان و مانگرتنی بە هەزاران کەس لەو پارێزگا دەوڵەمەند بە نەوتە لە بەرامبەر خراپی خزمەتگوزاریـیەکان
ئەرجەنتین داوای لە ڕووسیا کرد عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای ئێرانی ڕادەسـبکات تاوەکو دادگایی بکات لەسەر هێرشێکی تێرۆرستی کە لە ساڵی 1994 لە وڵاتەکەی ئەنجامدرابوو
ڕێبەری کۆریای باکور نامەیەکی بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕەوانەکردووە و تیایدا داوایکردووە هەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەیاننامە هاوبەشەیەی لە 12 ی مانگی شەش لە سینگاپور واژویانکردبوو
دادگایەکی تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەیان ئەفسەر و سەربازی وڵاتەکەی دەرکرد بە تۆمەتی بەشداریکردن لە هەوڵی کودەتاکەی هاوینی ساڵی 2016
دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت کورد میللەتێکی مەزن و بە توانا و زیرەکە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت فڕۆکە جەنگیـیەکانی ڕووسیا ناوچەیەکی باکوری ڕۆژئاوای شاری دەرعایان لە باشوری وڵاتەکە بۆردومانکردووە کە لە ژێر دەستی گروپێکی سەر بە داعشدایە
دوا ئەندامی گروپـێکی نازیـیە نوێـیەکانی ئەڵمانیا کە ژنێکە و بەرپرسە لە کوژرانی 10 پەنابەرانی وڵاتەکە، سزای زیندانی هەتاهەتایی درا
پـۆلیسی تورکیا عەدنان ئۆکتاری دەسـتگیرکرد، ئەوەی لەسەر تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و میدیاکاندا ڤیدیۆکانی بڵاودەکرێنەوە کە چۆن کچان لە بەردەمیدا سەما دەکەن
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە بە دوری نازانێت ڕۆژێک بێت پەیوەندی نێوان ئۆرشەلیم و دیمەشق دروستببێت تەنانەت ئەگەر بەشار ئەسەدیش لەسەر دەسەڵات بێت
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەگەڵ هاوتا ڕۆژئاوایـیەکانی لە کۆنگرەی ناتۆ لە برۆکسل کۆببێتەوە، ئەمەش لە نێوەندی ئەو پـرسیارانەی هاتوونەتە ئاراوە سەبارەت بەوەی تورکیا وەک هاوپەیمانێکی لەشکری دەمێنێتەوە یان نا
بەپـێی توێژینەوەیەک، سەرۆک ترامپ لە نێو هەموو ڕێبەران و بەرپـرسانی باڵای جیهان زۆرترین فالۆوەری لەسەر تویتەرەکەی هەیە
جێگری سەرۆکی ئێران دەڵێت سزاکانی ئەمەریکا زیان بە ئابوری وڵاتەکەی دەگەیەنێت، وە بەڵێنی دا ئێران چەندە بتوانێت نەوت بفرۆشێت و بانکەکانی بپارێزێت
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دادوەرێکی کۆنەپارێزی دەستنیشانکرد بۆ پـڕکردنەوەی شوێنی دادوەر ئێنثنی کەنەدی، ئەوەی مانگی ڕابردوو خانەنشینی خۆی لە دادگای باڵای وڵاتەکە ڕاگەیاند
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بە مەبەستی کۆبوونەوە و تاووتوێکردنی مەسەلەی ئاشتی لەگەڵ ڕابەرانی ئەو وڵاتە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە سوێندی سەرۆکایەتی خوارد و بەمەش بۆی هەیە هەتا پـێنج ساڵی دیکە سەرۆکایەتی تورکیا بکات، بەڵام بە سیستمی نوێی وڵاتەکە کە تیایدا سەرۆک دەسەڵاتێکی ئێجگار زۆری هەیە
پـۆلیسی بەریتانیا دەڵێت ناتوانێت بە دوری بزانێت خەڵکی دیکەش بەر ئەو گازە ژەهراویـیە نەکەوتبن کە هەوڵی کوشتنی سێرگێی سکریپال سیخوڕی پـێشووی ڕووسیایی پێدرا، ئەمەش پاش ئەوەی ژنە بەریتانیـیەکەی
وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی تاووتوێی داوایەکی ئێران دەکەن بۆ ڕاکێشانی سەدان ملیۆن یورۆ لە بانکێک لە هامبۆرگ
زیاتر نیشـان بده