Accessibility links

سەرۆکایەتی تورکیا: ئەردۆغان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجامداوە


ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکەیان پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجامداوە بەر لە کۆبوونەوەکەی هێلسنکی.

ئۆفیسەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی ئەمەی ڕاگەیاندووە و دەڵێت ئەردۆغان هیوای خواستووە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا لە هێلسنکی سەرکەوتووبێت.

بەیاننامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەردوو سەرۆک باسیان لە دوا پـێشهاتەکانی ناو سوریا کرد وە سەرۆکی تورکیا جەختی کردووەتەوە سەر گرنگی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنەی نێوان ئەنکەرە و واشنتن لە بارەی مەنبجەوە کراوە.

لەگەڵ ئەوانەشدا وتووێژیان کردووە لە بارەی کەیسە یاسایـیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

جێی ئاماژەیە چەند کەیسێکی یاسایی لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا هەن، لەوانە کەیسی قەشە ئەندرۆ برەنسن، ئەوەی لە تورکیا دەسـتگیرکراوە بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە بۆ تێرۆرزم. کەیسی فەتحوڵڵا گولەن، کەسایەتی تورکی دانیشتووی ئەمەریکا کە ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 تۆمەتباری دەکات.

XS
SM
MD
LG