Accessibility links

ڕێبەری کۆریای باکور نامەیەک بۆ سەرۆک ترامپ ڕەوانەدەکات


ڕێبەری کۆریای باکور نامەیەکی بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕەوانەکردووە و تیایدا داوایکردووە هەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەیاننامە هاوبەشەیەی لە 12 ی مانگی شەش لە سینگاپور واژویانکردبوو.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە دەقی نامەکەی بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و کۆری بڵاوکردەوە کە لە 6 ی مانگی حەوتەوە کیم جۆنگ ئون بۆی نووسیبوو. پاشان لە سەرەوەی نووسیویەتی"نامەیەکی زۆر جوان لە کیمی ڕێبەری کۆریای باکورەوە. بەرەوپـێشچوونی گەورە لە ڕێدایە."

کیم جۆنگ ئون لە نامەکەیدا نووسیویەتی:

جەنابی سەرۆکی بەڕێز،

یەکەم کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ جەنابتان و بەیاننامە هاوبەشەکەی پـێکەوە لە سینگاپـور بەر لە 24 ڕۆژ واژومانکرد، لە ڕاستیدا سەرەتایەکی پـڕ مانایە.

پـێزانینی زۆرم بۆ جەنابی سەرۆکتان هەیە بۆ ئەو هەوڵ و کۆششە زۆرانەی دەیدەن لە پـێناو باشکردنی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات و جێبەجێکردنی تەواوی بەیاننامە هاوبەشەکە.

بڕوایەکی تەواوم هەیە ئەو خواستە بەهێزە و هەوڵە دڵسۆزانەیەی لە بەندە و جەنابی سەرۆکتاندا هەن بە ئامانجی ئایندەیەکی نوێ لە نێوان کۆریای دیموکرات و ویلایەتە یەکگرتووەکان، بێ گومان ئەنجامیان دەبێت.

هیوادارم ئەو متمانە تەواوەی بە جەنابی سەرۆکتانم هەیە پتەوتربکرێت لە ڕێگەی هەنگاوی پـراکتیکیانەوە. بڕوام وایە ئەم بەرەوپـێشچوونە نوێـیە لە ئارادایە بۆ باشکردنی پەیوەندیـیەکانی نێوان کۆماری دیموکراتیکی گەلی کۆریا و یلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەها دەکات کۆبوونەوەی داهاتوومان لە ڕێدابێت.

کیم جۆن ئون

سەرۆکی کۆمسیۆنی کاروباری دەوڵەت

کۆماری دیموکراتیکی گەلی کۆریا

پـیۆنگ‌یانگ

6 ی مانگی حەوتی ساڵی 2018

XS
SM
MD
LG