کاربەدەستێکی ئاسایش لە یەمەن دەڵێت بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ناوچەی شەبوەی باشوری وڵاتەکە 7 چەکدار کوژراون کە گومان دەکرێت ئەندامی قاعیدە بووبن
دادگای دژە گەندەڵی لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بڕیاری دا نەواز شەریف سەرۆک وەزیری پـێشووی وڵاتەکەیان 10 ساڵ زیندانی بکرێت بە تۆمەتی گەندەڵی و کڕینی موڵک لە دەرەوەی وڵات
دوو کوردی عێراق کە هاوڵاتینامەی بەریتانیایان هەیە لە فڕۆکەخانەیەکی تورکیا دەسـتگیرکران بە تۆمەتی پـرۆپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)
گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئەمڕۆ هەینی لە باشوری وڵاتەکەیان لەگەڵ ڕووسەکان کۆبوونەتەوە بۆ دانوستاندن لە بارەی چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتیان لەو ناوچانە لە بەرامبەر سەلامەتی خۆیان و خێزانەکانیان
دەسەڵاتدارانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئستەنبوڵ ژنێکی کورد دەسـتگیردەکەن پاش ئەوەی هەردوو وڵاتی نەرویژ و ئەڵمانیا ڕتیانکردەوە مافی پەنابەری پـێبدەن
سەرۆکی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت تەنگەی هورمزی کەنداو کە ڕێگای هاتووچۆی کەشتیـیەکانی هەناردەکردنی نەوتی ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداوە، یان ئەوەتا هەموو لایەک هاتوچۆی لە ڕێگەیەوە دەکەن یانیش هیچ لایەک هاتوچۆی لێوە ناکات
وەزیرێکی پـێشووی ئیسرائیل کە بە سیخوڕیکردن بۆ ئێران تۆمەتبارکراوە، ئەمڕۆ پـێنجشەممە برا بۆ دادگایەکی شاری ئۆرشەلیم و لەوێ لە دانیشتنێکی داخراودا تۆمەتەکانی ئاڕاستەکرا
پـۆلیسی بەریتانیا بۆ ئەمڕۆ پـێنجشەممەش بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ زانینی چۆن ژن و پـیاوێکی بەریتانی نەخۆشکەوتوون بە هەمان ئەو جۆرە گازەی سێرگێی سکریپال سیخوڕی پـێشووی ڕووسیا و یولیای کچی پێ ژەهراویبوون
سیناتۆرێکی گەورەی ئەمەریکا ئاگاهی بە تورکیا دا لەوەی زیاتر خۆی بە ناو سوریا نەکات، دەڵێت ئەگەر هێزی زیاتری لەشکری تورکیا بچێتە ناو سوریاوە ئەوا ڕەنگە تورکیا خۆی لە ناو زەلکاوێکدا ببینێتەوە
فەرماندەی هێزی قودس پشتیوانی لە هەڕەشەکەی حەسەن ڕوحانی سەرۆکی وڵاتەکەی کرد کە گوتویەتی ئەگەر ڕێگەبگیرێت لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران، ئەوا هیچ مسۆگەر نییە نەوت لە تەواوی ناوچەکە هەناردەبکرێت
وەزیری دەرەوەی ئوردن دەڵێت بە دەیان ئۆتۆمبیلی باری پـڕ لە یارمەتی مرۆیی لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکەی و سوریا وەستاون لە چاوەڕوانی ڕەزامەندی دیمەشق تاوەکو بەرەو ناو سوریا بەڕێبکەون
داعش ڕایگەیاند یەکێک لە کوڕەکانی ئەبو بەکر ئەلبەغدای ڕێبەریان لە هێرشێکدا لە پارێزگای حومسی ناوەندی سوریا کوژراوە
چین ئاگاداریـیەکی بۆ هاوڵاتیانی خۆی دەرکردووە لە بارەی گەشتکردن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەمەش لە نێوەندی زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر تۆمەتبارکردنی واشنتن بۆ بەیژین بە کاری بازرگانی ناڕەوا و هەروەها ناکۆکی دیکە
نەمسا داوای لە تاران کردووە پەناپارێزی دیپـلۆماسی دیپـلۆماتێکی ئێرانی لە وڵاتەکەی نەهێڵێت، ئەمەش پاش ئەوەی ڕۆژی شەممە لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا بە گومانی تێوەگلانی لە هەوڵێک بۆ تەقاندنەوەی بۆمبێک
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ڕەوشی خەڵکی یەمەن ئێجگار خراپە و بە تایبەتی هی منداڵان
دەسەڵاتدارانی بەلجیکا تۆمەتی پـلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆمب لە شوێنی کۆبوونەوەیەکی ئۆپـۆزسیۆنی ئێرانی لە فەڕەنسا ئاڕاستەی ژن و مێردێکیان کرد. هەروەها دیپـلۆماتێکی ئێرانی لە ئەڵمانیا و 3 کەسی دیکە لە فەڕەنسا لە پەیوەست بەم کەیسە دەسـتگیرکران
دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI ڕایگەیاند کەسێکی لایەنگری قاعیدە دەستگیرکراوە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تێرۆرستی لە شاری گلیڤلاندی ویلایەتی ئۆهایۆ لە میانەی ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەربەخۆیی لە 4 ی ئەم مانگی حەوتدا
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی ئەم دوایـیەی لەشکری سوریا لە باشوری وڵاتەکەی زیاتر لە 270 هەزار کەس ئاوارەبوون
میدیاکانی تورکیا دەڵێن سەرۆکی پـێشووی موخابەراتی پـۆلیسی ئەنکەرە کە بە تۆمەتی پەیوەندی بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەنەوە دەسـتگیرکرابوو، شەوی یەکشەممە لە زیندان گیانی لەدەست دا
کرێملین دەڵێت پـوتن و ترامپ شیانی هەیە لە میانەی کۆبوونەوەکەیان کە بڕیارە لە 16 ی ئەم مانگە لە هێلسنکی سازبکرێت تاووتوێی هەموو بابەتێک بکەن جگە لە مەسەلەی نیمچە دورگەی کریمە نەبێت
زیاتر نیشـان بده