Accessibility links

ئەڵمانیا تاووتوێی داوایەکی ئێران بۆ ڕاکێشانی سەدان ملیۆن یورۆ دەکات


وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی تاووتوێی داوایەکی ئێران دەکەن بۆ ڕاکێشانی سەدان ملیۆن یورۆ لە بانکێک لە هامبۆرگ.

ڕۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت ڕژێمی ئێران دەیەوێت 300 ملیۆن یورۆ، کە دەکاتە 353 ملیۆن دۆلار، لە بانکی بازرگانی ئەوروپایی - ئێرانی ڕابکێشێتەوە، ئەمەش تاوەکو لە دەستیابێت کاتێک سزا دارایـیەکانی ئەمەریکا لەسەر تاران دەچنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

خانم جانێت شوامبێرگ وەزیری دارایی ئەڵمانیا بۆ میدیاکانی پشـتڕاستکردەوە ئێران ئەو داوایەی کردووە. گوتی لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتەکەی تاووتوێی داواکە دەکەن هەر وەکو هەموو مامەڵەیەکی دیکەی گەورەی دارایی کە لە لایەن ئەو وڵاتانەوە دەکرێن کە شیانی هەیە بۆ مەبەستی سپیکردنەوەی پارە یان بۆ دابینکردنی پارە بۆ تێرۆرزم ئەنجامی بدەن.

گوتیشی ئەگەر گومانێک لە داواکە بکرێت، ئەوا پـرۆسەی ڕاکێشانی پارەکە جێبەجێ ناکرێت.

باسی لەوەش کرد هیچ ژمارەیەکی تایبەتی لە بارەی سەروەت و سامانەکانی ئێران لە ئەڵمانیای لەلا نیـیە.

XS
SM
MD
LG