Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێک دەگاتە ئەفغانستان


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بە مەبەستی کۆبوونەوە و تاووتوێکردنی مەسەلەی ئاشتی لەگەڵ ڕابەرانی ئەو وڵاتە.

مایک پەمپێۆ ئەمڕۆ دووشەممە بۆ یەکەم جار وەک وەزیری دەرەوە لە ڤێتنامەوە گەیشتە ئەفغانستان.

لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان پـێکەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجام دا.

سەردانەکە لە کاتێکدا هەوڵێکی زۆر بۆ ئاشتی لە ئەفغانستاندا دەدرێت و بوار بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن لەگەڵ تاڵیبان هاتووەتە ئاراوە.

پـێشتر پەمپـێۆ بۆ ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند ئەمەریکا پشـتیوانی و بەشداری لەو وتووێژانە دەکات و کارئاسانی بۆ دەکات. جەختی لەوەش کرد وتووێژەکان بە سەرکردایەتی ئەفغانیـیەکان دەبێت. گوتیشی ناوچەکە و جیهان لەوەی لە ئەفغانستاندا ڕوودەدات بێزاربوون.

XS
SM
MD
LG