کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی هەڵە 17 پـۆلیس کوژراون لەو کاتەی لە شەڕدابوون لە دژی چەکدارانی تاڵیبان لە دەرەوەی شاری لەشکرگای ناوەندی پارێزگای هێلمەند لە باشوری وڵاتەکە
سەرچاوەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا گوتویانە کاربەدەستان لە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ هەفتەی داهاتوو لە دانیشتنێکی داخراودا زانیاری بە یاسادانەرانی ئەمەریکا دەدەن لە بارەی دۆخەکە لەگەڵ ئێراندا
کۆمپانیاکانی بیمەی هاتوچۆی دەریایی لە لویدزی لەندەن ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کۆدەبنەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی ڕەوشەکە لە کەنداوی فارس، ئەمەش پاش زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران
سەرۆکی پەرلەمانی کوەیت دەڵێت گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ڕەوشی ناوچەی کەنداو مەترسیدارە و جێی نیگەرانیـیە، ئەمەش پاش دانیشتنێکی داخراوی نێوان پەرلەمان و حکومەتی وڵاتەکەی سەبارەت بە گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران
کاربەدەستێکی تورکیا ڕایانگەیاند ئەو گۆشەگیـریـیەی لە ساڵی 2011 وە سەپاندبوویانە سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لابرا
کاربەدەستانی ئاسایشی و تەندروستی لە عێراق دەڵێن لە ئاکامی ڕووداوەکانی شەوی چوارشەممەی شاری نەجەف کە لە بەردەم مۆڵێکدا بوو 4 کەس کوژراون
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەو هەواڵانەی بە درۆخستەوە کە دەڵێن تورکیا بە نیازە لەسەر داوای ئەمەریکا خشتەی وەرگرتنی سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 لە ڕووسیا دوابخات
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاسایشی عێراقیـیەوە بڵاویکردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی سەردانەکەی ئەم دوایـیەی بۆ عێراق داوای لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کردووە
ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانی سەربازی لە عێراق ڕاگرت، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی گرژیـیەکان لە ناوچەکە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت بە هاوتا ڕووسیایەکەی گوتووە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە فشارەکانی بۆ سەر ئێران هەتا ڕێبەرایەتی ئەو وڵاتە ئامادەدەبن وڵاتەکەیان بێتەوە ڕیزی ئەو وڵاتانەی هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن و هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ ناکات
دەیان خۆپـیشاندەر لە جادەکانی شاری ئوم دورمانی نزیک خەرتومی پایتەختی سودان گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەنجومەنی لەشکری، ئەوەی حوکمڕانی وڵاتەکەیانی گرتووەتەدەست
کاربەدەستانی عەرەبستانی سعودیـیە دەڵێن 2 شوێنی نەوتی وڵاتەکەیان کراونەتە ئامانج، ئەمەش پاش ئەوەی حوسیـیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوەی گرنگی سعودیـیە
هاوسەر و دوو منداڵی مەنگ هۆنگوەی سەرۆکی پـێشووی پـۆلیسی نێودەوڵەتی (ئنتەرپول)، ئەوەی لە میانەی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی(چین) دەستگیرکرا، مافی پەنابەری سیاسیان لە فەڕەنسا وەرگرت
ماڵپەڕێکی حکومەتی ئێران دەڵێت دادگایەکی وڵاتەکەی بە تۆمەتی سیخوڕی بڕیاری سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ کچێکی ئێرانی دەرکردووە کە لە ڕێکخراوی (بریتش کەنسڵ) کاری دەکرد
سەرۆکی ئەمەریکا ئاگاهی بە کاربەدەستانی چین دەدات و دەڵێت ئەگەربێت و کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر زیادکردنی گومرگی ئەمەریکایی بەسەر کاڵا چینیـیەکاندا ئەوا دۆخەکە هێندەی دیکە خراپتر دەبێت
لەشکری تورکیا لە هەرسێ دەریای دەوروبەری وڵاتەکەی گەورەترین مانۆری دەریایی لە مێژووی کۆماری وڵاتەکەیدا ئەنجام دەدات، ئەمەش هاوکاتی زیادبوونی گرژیـیەکان لە ناوچەکە بەهۆی هەوڵی ئەنکەرە بۆ گەڕان بە دوای گازی سروشتی لە نزیک دورگەی قوبرس
هەتا دێت و دراوی ئێرانی بەهاکەی دێتە خوارێ بەهۆی توندکردنی سزاکانی ئەمەریکا بەسەریدا لە پاش کشانەوەی واشنتن لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی ساڵی 2015
دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەڵێن هێزی تایبەتی وڵاتەکەیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا 4 بارمتەیان لە باکوری بورکینا فاسۆ ڕزگارکردووە
ناوەندێکی سەر بە ڕێکخراوێکی نەرویژی کە گرنگی بە خەڵکی ئاوارە لە جیهاندا دەدات دەڵێت لە ئێستادا زیاتر لە 41 ملیۆن کەس لە جیهاندا لە نێو وڵاتەکانی خۆیاندا ئاوارەبوون بەهۆی شەڕ و کارەساتی سروشتی
ئەمەریکا بڕیاری دا دەستبگیرێت بەسەر کەشتیـیەکی بارهەڵگری کۆریای باکور، دوای ئەوەی یاسای نێودەوڵەتی پـێشێلکرد لە ڕێگەی هەناردەکردنی خەڵوزی بەردین و هاوردەکردنی ئامێر
زیاتر نیشـان بده