Accessibility links

فەڕەنسا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە بورکینا فاسۆ 4 بارمتە ئازاددەکات

دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەڵێن هێزی تایبەتی وڵاتەکەیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا 4 بارمتەیان لە باکوری بورکینا فاسۆ ڕزگارکردووە.

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا (ئێلیزێ)، ئەمڕۆ هەینی بەیاننامەیەکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و نووسیویەتی ئۆپەراسیۆنەکە شەوی ڕابردوو ئەنجامدراوە و 4 بارمتە ڕزگارکراون کە دووانیان گەشتیاری فەڕەنسایـین و یەکێکیان ئەمەریکیـیە و ئەوی دیکەیان خەڵکی کۆریای باشورە. بەڵام دوو سەربازی فەڕەنسایی لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکدا کوژران.

ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دەستخۆشی لە لەشکری وڵاتەکەی کرد و لە هەمان کاتدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری هەردوو سەربازەکە کرد.

خانم فلۆغۆنس پاغلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەویش لە ڕاگەیاندنێکدا باسی لە ئۆپەراسیۆنەکە کرد و سوپاسی دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵاتی بەنین و بورکینا فاسۆی کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکە یارمەتیان دابوو. هەروەها سوپاسی ئەمەریکاشی کرد بۆ ئەو هاوکاریـیەی کردوویەتی. بەپـێی لەشکری فەڕەنسا، ئەمەریکا زانیاری هەواڵگری پـێداون.

لەشکری فەڕەنسا گوتیشی 4 لە ڕفیندەرەکان لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژران.

جێی ئاماژەیە هەردوو گەشتیارە فەڕەنسایـیەکە لە سەرەتای مانگی پـێنج ڕفێندران کاتێک بۆ گەشتکردن چووبوون بۆ پارکی نشتیمانی پەنجاری.

This item is part of
XS
SM
MD
LG