Accessibility links

ئەمەریکا دەستدەگرێت بەسەر کەشتیـیەکی کۆریای باکوردا


ئەمەریکا بڕیاری دا دەستبگیرێت بەسەر کەشتیـیەکی بارهەڵگری کۆریای باکور، دوای ئەوەی یاسای نێودەوڵەتی پـێشێلکرد لە ڕێگەی هەناردەکردنی خەڵوزی بەردین و هاوردەکردنی ئامێر.

جێفری بێرمان داواکاری گشتی لە مانهاتنی نیویۆرک لە ڕاگەیاندنێکد گوتی ئۆفیسەکەیان فرتوفێڵێکی کۆریای باکوری ئاشکراکردووە، ئەویش هەناردەکردنی چەندان تۆن لە خەڵوزی بەردینی ئاست بەرز لە ڕێگەی شاردنەوەی ناسنامەی کەشتیەکەیان(Wise Honest).

گوتیشی بارە خەڵوزی هەناردەکردووە و ئامێری قورسی بۆ وڵاتەکەی هاوردەکردووە.

کەشتیەکە ساڵی ڕابردوو لە ئەندەنوسیاوە دەستی بەسەردا گیرا لەسەر ئەوەی کاپتنی کەشتیـیەکە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە فەرمانی دەستگیرکردنی درابوو. پاشان لە مانگی حەوت ئەمەریکا سکاڵایەکی تۆمارکرد بۆ دەستگرتن بەسەر کەشتیەکەدا.

جۆن دیمەرز یاریدەدەری وەزیری دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەم کەشتیـیە سزاکانی پـێشێلکردووە، بۆیە لە کار ڕاگیرا. گوتیشی دەبێت کۆریای باکور و ئەو کۆمپانیانەی یارمەتی دەدەن لە بەزاندنی سزاکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، چاک بزانن ئەمەریکا هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی سزا نێودەوڵەتیـیەکان.

XS
SM
MD
LG