Accessibility links

کاربەدەستێکی تورکیا دەڵێت گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان لابرا


عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا
عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا

کاربەدەستێکی تورکیا ڕایانگەیاند ئەو گۆشەگیـریـیەی لە ساڵی 2011 وە سەپاندبوویانە سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لابرا.

عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا ئەمڕۆ لە ئەنکەرە بە ڕۆژنامەوانانی گوت ئەو حوکمەی پـێشتر درابوو بۆ قەدەغەکردنی سەردانی ئۆجالان لابرا و ئێستا دەتوانرێت لە ئیمرالی سەردانی بکەن.

ئەم بڕیارەی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە کاتێکدا هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئستەنبوڵ دووباردەکرێنەوە و ژمارەیەکی زۆری دەنگدەری کورد لەو شارەدا هەن.

جێی ئاماژەیە عەبدوڵا ئۆجالانی تەمەن 71 ساڵ کە لە 15 ی مانگی دووی ساڵی 1999 وە لە لایەن دەزگای هەواڵگیری تورکیاوە لە وڵاتی کینیا دەسـتگیرکرا، بۆ ماوەی هەشت ساڵ لێی قەدەغەکرابوو چاوی بە پارێزەر و کەسوکاری بکەوێت. بەڵام سەرەتای ئەم مانگی پـێنجە ڕێگە بە دوو پارێزەری درا تەنیا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵیدا کۆببنەوە.

بەپـێی هەدەپە نزیکەی 3 هەزار کەس مانیان لە خواردن گرتووە بە ئامانجی فشارخستنە سەر کاربەدەستانی تورکیا بۆ لابردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان، لەوانە 8 کەسیان لە زیندان خۆیان کوشت.

XS
SM
MD
LG