Accessibility links

ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانی سەربازی لە عێراق ڕاگرت


ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانی سەربازی لە عێراق ڕاگرت، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی گرژیـیەکان لە ناوچەکە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و گوتویەتی وڵاتەکەی ئاماژەی بەردەستکەوتووە کە شیانی هەیە هێرش بە پشتیوانی ئێران ڕووبدەن.

بەڵام گوتیشی ئەم بڕیارە مانای ئەوە نیـیە مەشق و ڕاهێنان بە تەواوی ڕادەگیرێت، بەڵکو لەوانەیە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی دیکە دەسـتپـێبکەنەوە.

ماڵپەڕی Focus Online ی ئەڵمانی دەڵێت ئەم بڕیارە بە هەماهەنگی دراوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی لە شەڕی دژی داعش لە ناوچەکە بەشدارن.

بەپـێی ئەم ماڵپەڕە، ئەڵمانیا 160 سەربازی لە عێراقدا هەیە بۆ مەشق و ڕاهێنان، 100 سەربازیان لە هەرێمی کوردستان و 60 سەربازەکەی دیکە لە سەربازگەی تاجی لە باکوری بەغدای پایتەخت.

XS
SM
MD
LG