Accessibility links

لە شاری نەجەف 4 خۆپـیشاندەر دەکوژرێن


کاربەدەستانی ئاسایشی و تەندروستی لە عێراق دەڵێن لە ئاکامی ڕووداوەکانی شەوی چوارشەممەی شاری نەجەف کە لە بەردەم مۆڵێکدا بوو 4 کەس کوژراون.

ڕووداوەکان لەوەوە دەسـتیانپـێکرد کاتێک خۆپـیشاندەران لە بەردەم کۆمەڵە فرۆشگای (مۆڵی ئەلبەشیر) لە ناوەڕاستی شارەکە گردبوونەوە بۆ داوای داخستنی مۆڵەکە کە بە گوتەی خۆیان گەندەڵان خاوەنین. پاشان تەقە لە خۆپـیشاندەران کرا و ئەوانیش لە بەرامبەردا هێرشیان بۆ سەر مۆڵەکە برد و ئاگریان تێبەردا.

نەخۆشخانەی ئەلحەکیمی شاری نەجەف ئەمڕۆ پـێنجشەممە دوا ئاماری قوربانیـیەکانی ڕاگەیاند و گوتی جگە لەو 4 کوژراوە 17 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەشی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق لەسەر فەیسبوکەکەی لەم بارەیەوە نووسیویەتی "هێزەکانی ئاسایش توانیویانە 5 کەس دەسـتگیربکەن لەوانەی تەقەیان لە خۆپـیشاندەران کردبوو وە هەموویان پاسەوانی مۆڵەکەن. پـشتڕاستیش کراوەتە هەموو ئەو خۆپـیشاندەرانەی کوژراون یان برینداربوون لە ئەنجامی تەقەی پاسەوانەکان بووە."

XS
SM
MD
LG