سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی ژنی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری کوژراوی داعشی دەستگیرکردووە
لە پاش زیاتر لە 20 ساڵ دیموکراتەکان توانیان ببنە زۆرینە لە هەردوو ئەنجومەنی سینات و نوێنەرانی ویلایەتی ڤێرجینیا، ئەمەش لە کاتێکدا فەرمانڕەوای ویلایەتەکەش دیموکراتە
شەش منداڵ و سێ ژنی ئەمەریکایی لە بۆسەی باندێکی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان لە مەکسیک کوژراون و سەرۆکی ئەمەریکا داوا لە سەرۆکی مەکسیک دەکات جەنگ لە دژی ئەو باندانە ڕابگەیەنێت
سەرۆکی تورکیا دەڵێت هێزە کوردیـیەکانی سوریا هێشتا لە تەل رفعەت و مەنبج نەکشاونەتەوە کە بەپـێی ڕێکەوتنەکان لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا دەبوایە لەو ناوچانە نەمێنن
سێ کاربەدەستی تورک دەڵێن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکەیان ڕەنگە پـلانی سەردانەکەی بۆ واشنتن هەڵبوەشێنێتەوە، وەک ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە جینۆساید ناساندنی کوشتنی ئەرمەنەکان
سەربازێکی تورکیا لەوانەی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەنکەرە و مۆسکۆ چوونەتە ناو خاکی باکوری سوریاوە، هەوڵی دا ڕێگری بکات لە کەناڵی ئەلغەد لەوەی ڤیدیۆی ناوچەیەک بگرێت کە هێزێکی هاوبەشی تورکی ڕووسی لێی چاودێریان دەکرد
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیارێکی پەسەندکرد تاوەکو بە شێوەیەکی فەرمی و ئاشکرا لێکۆڵینەوەکان ئەنجامبدرێن لە بارەی سەرۆک ترامپ کە ئایە دەسەڵاتەکانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێناوە یان نا
هێزێکی ئەمەریکا چووەتە سەر چەند دەزگایەکی نەوتی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش یەکەم جارە لە پاش کشانەوەیان لەو ناوچەیە
ئەمەریکا و شەش وڵاتی عەرەبی لە کەنداو سزایان سەپاند بەسەر 25 دەزگا و کۆمپانیا و کەس کە کار بۆ کۆمەکی دارایی ئێران و حزبوڵڵای لوبناندا دەکەن
دوو ئەندامی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر پەسەندکردنی بڕیارێک لە دژی تورکیا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشەی دەیکاتە سەر باکوری سوریا
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پەسەندی کردووە بۆ بە جینۆسایدناساندنی کوشتنی ئەرمەنەکان لە میانەی جەنگی جیهانی یەکەم، هیچ بەهایەکی نیـیە و گەورەترین سووکایەتیـیە بە گەلی تورکیا
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیارێکی پەسەندکرد بۆ سزادانی تورکیا لەسەر لەشکرکێشیـیەکەی بۆ سەر باکوری سوریا و بڕیارێکی دیکەی پەسەندکرد بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بە دەستی عوسمانیـیەکان بە جینۆساید
سەرۆک وەزیری لوبنان داوای دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی خستە بەردەم سەرۆکی وڵاتەکەی، ئەمەش پاش دوو هەفتە لە خۆپـیشاندان و ناڕەزایی لوبنانیـیەکان لە بەرامبەر گەندەڵی و خراپی ئابوری وڵاتەکەیان
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕ و پـێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و گروپەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی نێوان سەری کانی و تەل تەمر ڕوویانداوە.
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بەڵێنی دا سزا ئابوری زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپـێنرێت هەتا کۆتایی بە کارە شەڕانگێزەکانی دەهێنێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت هەر شەڕڤانێکی کورد لە ناوچە سنووریـیەکانی سوریا لەگەڵ وڵاتەکەی بمێنێتەوە لە پاش ئەو مۆڵەتەی بۆ کشانەوەیان دیاریکراوە، ئەوا لەشکری تورکیا دەیانکاتە ئامانج
خۆپـیشاندانەکان لە عێراق بەردەوامیـیان هەیە و ئەمڕۆ دووشەممە هەزاران خوێندکار ڕژانە سەر جادەکانی وڵاتەکە هەر لە بەغدای پایتەختەوە هەتا شاری بەسرەی باشوری وڵاتەکە
ماڵپەڕی فۆرن پـۆڵسی ڕاپـۆرتێکی لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمەریکا لە دژی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت مەزڵوم عەبدی تاکە کەسی بیانی بووە ئاگاداربووە ئامانجی ئۆپەراسۆنەکە بەغدادیـیە
سەرچاوەیەک بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکایی گوتووە پـشکنینی DNA پشتڕاستیکردەوە ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکەی شەوی شەممە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کرایە ئامانج و کوژرا ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش بوو
کاربەدەستان دەڵێن لەشکری ئەمەریکا ئەبو بەکر بەغدادی ڕێبەری داعشی کردووەتە ئامانج و پـێدەچێت کوژرابێت
زیاتر نیشـان بده