Accessibility links

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا: سزای زیاتر بەسەر ئێران دەسەپـێنین


وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بەڵێنی دا سزا ئابوری زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپـێنرێت هەتا کۆتایی بە کارە شەڕانگێزەکانی دەهێنێت.

ستیفن مەنۆخن ئەمڕۆ دووشەممە لە ئۆرشەلیمی پایتەختی ئیسرائیل لەگەڵ بەنجامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل کۆبووەوە و پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش نەتەنیاهو گوتی ئێران لە هەموو شوێنک و لە هەموو شتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی هەڵدەقورتێنێت.

گوتیشی ئێران گەورترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و سەقامگیر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

مەنۆخن لای خۆیەوە گوتی ئەمەریکا بەردەوام‌دەبێت لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران هەتا ئەو کاتەی دەستبەرداری کارە شەڕانگێزەکانی دەبێت، و واز لە هەناردەکردنی تێرۆرزم دەهێنێت و چیتر هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی نادات و هەروەها پەرە بە توانا موشەکەکانی نادات.

جێی ئاماژەیە مەنۆخن بە سەرۆکایەتی شاندێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستە بۆ وتووێژکردن لە بارەی پەیوەندیـیە ئابوریـیەکان و شەڕی دژی تێرۆرزم.

XS
SM
MD
LG