Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا: لە هەر شەڕڤانێکی کورد دەدەین لە ناوچە سنووریـیەکان بمێنێتەوە


وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت هەر شەڕڤانێکی کورد لە ناوچە سنووریـیەکانی سوریا لەگەڵ وڵاتەکەی بمێنێتەوە لە پاش ئەو مۆڵەتەی بۆ کشانەوەیان دیاریکراوە، ئەوا لەشکری تورکیا دەیانکاتە ئامانج.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنکەرە بە ڕۆژنامەوانانی گوت کاربەدەستانی ڕووسیا و سوریا زانیاریـیان داوە کە ژمارەیەک لە شەڕڤانە کوردەکان لە ناوچە سنووریـیەکان کشاونەتەوە، بەڵام بەشێکیان هێشتا ماونەتەوە.

تورکیا و ڕووسیا سێشەممەی ڕابردوو بە ڕێکەوتنێک لە بارەی سوریا گەیشتن، بەپـێی ئەو ڕێکەوتنە دەبێت هێزە کوردیـیەکان هەتا پاش نیوەڕۆی سبەی سێشەممە بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر بە درێژایی سنووری سوریا لەگەڵ تورکیا بکشێنەوە.

بڕیارە هێزی گەڕۆکی ڕووسیا و تورکیا پـێکەوە لەو ناوچە سنووریـیانە هاتوچۆ بکەن.

چاوش‌ئۆغڵو گوتی شاندێکی لەشکری ڕووسیا دەگاتە تورکیا بۆ وتووێژکردن لە بارەی هێزە گەڕۆکانە.

XS
SM
MD
LG