هێزێکی ئەمەریکا چووەتە سەر چەند دەزگایەکی نەوتی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش یەکەم جارە لە پاش کشانەوەیان لەو ناوچەیە.
هێزەکە کە لە 5 ئۆتۆمبیلی زرێپـۆش پـێکهاتبوو ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەی ڕمێلانی پارێزگای حەسەکە دەرچوو و هێزێکی کوردی یاوەری کرد بەرەو شارۆچکەی ترپەسپی، لە کاتێکدا ناوچەکە کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریا و ڕووسیا لە ئاکامی لەشکرکێشیـیەکەی تورکیا و ڕێکەوتنەکانی ئەم دوایـیانەی نێوان ڕووسیا و تورکیا.
ئاژانسی هاوارنیوز ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت هێزەکە بەرەو دەزگای نەوتی عەودەی ڕۆژهەڵاتی ترپەسپی ڕۆیشتبوو و پاشان بەرەو وێستگەی ئەلشلهومیە و دەزگای نەوتی سەعیدە بەڕێکەوتبوو کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ترپەسپی.
دواتر هێزەکە بەرەو بنکەکەی لە ڕمێلان گەڕاوەتەوە.