Accessibility links

سەربازێکی تورکیا لە ناو خاکی سوریا هەوڵ دەدات ڕێگری بکات لە ڕووماڵکردنی کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی


سەربازێکی تورکیا لەوانەی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەنکەرە و مۆسکۆ چوونەتە ناو خاکی باکوری سوریاوە، هەوڵی دا ڕێگری بکات لە کەناڵی ئەلغەد لەوەی ڤیدیۆی ناوچەیەک بگرێت کە هێزێکی هاوبەشی تورکی ڕووسی لێی چاودێریان دەکرد.

سەربازەکە بە پەیامنێری ئەلغەد(ناز ئەلسەید)ی گوت 100 مەتر لە ناوچەکە دوربکەوێتەوە، ئەویش وەک کەسێکی سوری ئامادەنەبوو بە قسەی بکات و گوتی" بۆچی 100 مەتر دوربکەمەوە ئەمە خاکی سوریایە و ئێمە هیچ ناکەین، ئەمە خاکی خۆمانە."

سەربازە تورکەکەش پێی گوت وەها نابێت و ئەویش وەڵامی دایەوە و پێی گوت"بۆچی ئێمە چی دەکەین هەتا وەها نابێت، ئەرگەر ئێمە چووینە ناو خاکی تورکیا بۆت هەیە قسە بکەیت، ئەمە خاکی سوریایە."

سەربازەکەش وەڵامی بۆ ڕەخنەکەی نەبوو و لێی دورکەوتەوە.

بەپـێی ڕێکەوتنەکەی نێوان ڕووسیا و تورکیا، هێزی هاوبەشی ئەم دوو وڵاتە لە چەند ناوچەیەکی سنووری سوریا لەگەڵ تورکیا هاتوچۆ دەکەن تاوەکو ئەنکەرە دڵنیابکرێتەوە لەوەی هیچ هێزێکی کوردی لەوێ نەماونەتەوە.

XS
SM
MD
LG