Accessibility links

سەرۆک وەزیری لوبنان بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی دەدات


سەرۆک وەزیری لوبنان داوای دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی خستە بەردەم سەرۆکی وڵاتەکەی، ئەمەش پاش دوو هەفتە لە خۆپـیشاندان و ناڕەزایی لوبنانیـیەکان لە بەرامبەر گەندەڵی و خراپی ئابوری وڵاتەکەیان.

سەعەد ئەلحەریری ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسی"دەست لە کارکێشانەکەم دەخەمە بەردەم سەرۆک کۆمار. پـۆستەکان دەڕۆن و دێن، گرنگ کەرامەت و سەلامەتی وڵاتەکەیە" و " کەس نیـیە لە وڵاتەکەی گەورەتربێت."

پـێشتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گوتی لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە بە بنبەست گەیشتووە، بۆیە بڕیاری داوە بەرەو کۆشکی بعەبدا (کۆشکی سەرۆکایەتی لوبنان) بڕوات تاوەکو داوای دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی بدات بە سەرۆک میشێل عۆن.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو خۆپـیشاندانی گەورە بەیرووتی پایتەخت و چەند شارێکی وڵاتەکەی گرتەوە.

XS
SM
MD
LG