Accessibility links

سەرۆکی تورکیا: هێزە کوردیـیەکان هێشتا نەکشاونەتەوە


سەرۆکی تورکیا دەڵێت هێزە کوردیـیەکانی سوریا هێشتا لە تەل رفعەت و مەنبج نەکشاونەتەوە کە بەپـێی ڕێکەوتنەکان لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا دەبوایە لەو ناوچانە نەمێنن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکیدا بۆ پەرلەمانتارانی پارتەکەی گوتیشی ئەنکەرە هەتا ئەو ئاستە پابەندی ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ واشنتن و مۆسکۆ دەبێت کە ئەوان پـێی پابەندن.

ڕەخنەی لە واشنتن گرت و گوتی" بە داخەوە هێشتا ئەمەریکا هێزی لەگەڵ یەپەگە و پەیەدە هاتوچۆ دەکەن."

جەختی کردەوە هێزەکانی تورکیا لە ناو خاکی سوریا و عێراق دەمێننەوە هەتا یەپەگە و پەکەکە هەبن.

ئەردۆغان لە بەشێکی وتارەکەی باسی لە فەتحوڵڵا گولەن کرد، ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 تاوانباری دەکات، گوتی گولەنیش کە لە کۆشکێکی گەورەی 400 دۆنمی لە ئەمەریکا دەژی پـرۆژەیەکە بۆ زیان گەیاندن بە تورکیا.

سەبارەت بە پـلانی سەردانەکەی بۆ واشنتن، گوتی پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجام دەدات و پاشان بڕیار دەدات سەردانەکەی بکات یان نا.

XS
SM
MD
LG